قەیومە داسەپاوەکەى ئاکەپە لە وان دەست بەسەر زەوی و موڵکی هاووڵاتییاندا دەگرێت
قەیومە داسەپاوەکەى ئاکەپە لە وان بە پاساوی دروستکردنی رێگا دەست بەسەر زەویی و موڵکی هاووڵاتییاندا دەگرێت و زەوییەکانیان زەوت دەکات.
قەیومە داسەپاوەکەى ئاکەپە لە وان بە پاساوی دروستکردنی رێگا دەست بەسەر زەویی و موڵکی هاووڵاتییاندا دەگرێت و زەوییەکانیان زەوت دەکات.
قەیومە داسەپاوەکەى ئاکەپە لە وان بە پاساوی دروستکردنی رێگا دەست بەسەر زەویی و موڵکی هاووڵاتییاندا دەگرێت و زەوییەکانیان زەوت دەکات. ئەو قەیومە داسەپاوە بە زۆر موڵک و زەویی هاووڵاتییان دەکات بە موڵکی گشتی و ١٠ کەسیان کردووەتە هاوبەش لە زەوییەکاندا و زیانیان بە هەزاران کەس گەیاندووە.
قەیومە داسەپاوەکەى ئاکەپە لە وان بە پاساوی دروستکردنی رێگا دەست بەسەر زەوی و موڵکی هاووڵاتییاندا دەگرێت و بە زۆر زەوییەکانیان دەکاتە موڵکی گشتی و مافی ئەو هاووڵاتییانە زەوت دەکات. لەو کارەشەدا هیچ پرسێک بە خاوەن زەوییەکان ناکەن و هەندێک کەس دەکەن بە شەریکی زەوی و موڵکەکانیان. وەزارەتی ژینگە و شارەوانی و قەیوم زەویی هاووڵاتییانە بەبێ پرسی هاووڵاتیان داوە بە دەزگای دیانەتی دەوڵەتی تورک، زەوییەکانیان کردووە بە ناوی کەسی ترەوە، بۆ زەوییەکان شەریکیان دروستکردووە و باخچەى جەعفەر یادیگاریان زەوتکردووە. بەرپرسانی دەوڵەت ژمارەیەکی زۆر کەسیان لە ناوچە جیاجیاکان هێناوە و ١٠ کەسیان کردووە بە شەریک و هاوبەشی زەوی و موڵکی هاووڵاتییان و بەوەش رێگا بۆ دروستکردنی دوژمنایەتی لە ناو گەل دا دروست دەکەن.
قەیومی ئاکەپە بۆ دەستگرتن بەسەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتییاندا خاڵی ١٨ی بەکار دەهێنێت و بەپێی ئەو خاڵە جوت سایدی وان گەڤەڕ و پایزاوا و دەورووبەری پلانسازیی بۆ کراوە و ئەوەش بووەتە هۆی زیانبەرکەوتنێکی قورس لە هاووڵاتییان. تەنها لە بەشێک لە کارەکانی ئەو رێگایەدا بەلانیکەمەوە ١٠٠ پارچە زەویی زەوتکراون و زیان بە خاوەکانیان گەیشتووە. بە گشتی بەهۆی کاری ئەو رێگایەوە هەزاران کەس زیانمەندبوون و دەست بە سەر زەوییەکانیاندا گیراوە.
رەسوڵ بازار یەکێک لەو زیانبەرکەوتوانە وتی، ئێستا بە ناوی دەوڵەتەوە تاپۆیان بە ١٠ کەسی تر داوە و کردونیان بە شەرکی زەویەکانمان و وتی، بەهۆی خاڵی ١٨ و لە چوارچێوەی پرۆژەى رێگاکەدا هەزاران کەس زیانمەدبوون. وتیشی، "بەبێ ئەوەى زەوییەکان قەرەبوو بکەنەوە و دوای ئەوە بیانکەن بە موڵکی گشتی و بە بێ ئاگادارکردنەوەى خاوەن زەوییەکان، زەوییەکانیان زەوت کردووە".
رەسوڵ بازار ئەوەشی وت، "زەویی ئێمەیان داوە خەڵک و زەویی خەڵکیان داوە بە ئێمە. پلانسازییەکیان کردووە، کە موڵک و ماڵی هەندێک کەس بە هەندێک کەسی تر دەدرێت. دەوڵەت پێش ئەوەى زەوییەکان بکات بە موڵکی گشتی زیاتر لە سەدا ٤٥ قەرەبوو دەکاتەوە، ئێستا ئەوان ١٠ کەسیان کردووە بە شەریکی زەوییەکانمان. مرۆڤەکان دەکەن بە دژی یەکتردا و ئەوەش کێشەی لێدەکەوێتەوە، بۆی دەبێت ئەوە زوو چارەسەر بکرێت".
یەکێکیتر لە زیانبەرکەوتوەکان جەعفەر یادیگارە و ئەویش وتی، لەو پلانسازییەدا دەوڵەت خانووەکەى داوە بە هەندێک کەسی تر، زەویی هەندێک کەسیشی بەبی پرس داوە بە دەزگای دیانەت.
یادیگار لە بەردەوامیدا وتی، "بەبێ ئەوەى لەگەڵ خاوەن موڵکەکاندا قسە بکەن، زەوییەکانیان دابەش کردووە. بە هەزاران کەس زیانمەند بوون. بومەلەرزەکەى وان بەو رادەیە زیانی بە هاووڵاتیان نەگەیاند. ئێمە نازانین چی بکەین. هیوادارین ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت".
ژ.ت