قەیومەکان بە ١٥ هەزار لیرە بەرتیل کرێکار بەکرێ دەگرن
شارەوانی وان کە لەلایەن قەیومەوە دەستی بەسەردا گیراوە، بە ١٥ هەزار لیرە بەرتیل کرێکار بەکرێ دەگرێت. پارەی بەرتیلەکە دەنێردرێت بۆ کۆمەڵەی گەنجانی نیشتمانپەروەر و ئولکو ئۆجاکلاری.
شارەوانی وان کە لەلایەن قەیومەوە دەستی بەسەردا گیراوە، بە ١٥ هەزار لیرە بەرتیل کرێکار بەکرێ دەگرێت. پارەی بەرتیلەکە دەنێردرێت بۆ کۆمەڵەی گەنجانی نیشتمانپەروەر و ئولکو ئۆجاکلاری.
شارەوانی گەورە شاری وان یەکێکە لەو شارەوانیانەی کە لەلایەن قەیومەکانی دوڵەتەوە دەستی بەسەردا گیرا. پێش هەڵبژاردنە هەرێمییەکان، قەیوم دەستی بە دامەزراندنی کارمەندی زیاتر لە رێژەی پێویست کرد. ژمارەی کرێکارانی شارەوانی وان کە ٢٢٠٠ کرێکار بووە، لە سێ مانگی ڕابردوودا بۆ ٤٦٠٠ کرێکار زیادی کردووە. پێشتر لە دامەزراندنی کرێکاران فێڵیان کردبوو، لە میدیاکان بڵاو دەکرایەوە. بە تایبەتی ئەو شارەوانیانەی کە دڵنیان دەم پارتی سەردەکەوێت، کرێکار بەکرێ دەگرن هەتا بەو شێوەیە شارەوانی بخەنە ژێر قەرزەوە.
بەرپرسی هەموو ئەم کارانە ئەکەپە و مەهەپە، کە زۆرجار تۆمەتبارن بە دزی و گەندەڵی و بەرتیل و لەم دواییانەدا کۆمپانیای پاندا بە ٢٠٠ ملیۆن سکاڵای لەسەر شارەوانی تۆمارکردووە، ئێستا دەستیان بە وەرگرتنی کرێکاران کردووە. ئونات، گولبای و تورلو لە ماوەی مانگی ڕابردوودا نزیکەی ٤٠٠ کەسیان دامەزراندووە و لە هەر کرێکارێک ١٥ هەزار لیریان بەرتیل وەرگررتووە. بڕێک لەو پارەیانە بۆ ئولکو ئۆجاکلاری و کۆمەڵەی گەنجانی نیشتمانپەروەر دەنێرێت و پارەکەی دیکەش لە نێوان خۆیاندا دابەش دەکەن. ئەم تیمە گەندەڵکارییە تەنیا لە دامەزراندنی کرێکاردا سنووردار نییە، بەڵکوو ئەوان بڕیار دەدەن کێ ببێتە سەرۆکی بەش و بەڕێوەبەری.
'بڕۆ بەرتیلەکەت بدە بە ڕێکخستنی ئاکەپە'
رێکخستنی ئاکەپە لە وان هەندێک کرێکاری دامەزراندووە، ئەوانەی سەرەتا داواکاری پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی ئاکەپە دەکەن، دوای پێدانی پارەی پێویست، لە شارەوانی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت. پارەکە لێرە لەلایەن لقی ژنانی ئاکەپە وەردەگیرێت.
کرێکارێک کە داواکاری کردووە بەهۆی ئەوەی بەرتیلی پێویستی نەداوە، وەرنەگیراوە وەک شایەتحاڵێک دەڵێت:"بیستم کە ئەوان لە شارەوانی وان، کرێکار دادەمەزرێنن و منیش داواکاریم کرد، کاتێک چاوەڕێی چاوپێکەوتنەکە بووم، لێیان پرسیم: تا چەند دەتوانیت پشتگیریمان بکەیت؟ دواتر وتیان ١٥ هەزار لیرە بدە یەکسەر دەست بە پرۆسەی دامەزراندن دەکەین. کە وتم ناتوانم ئەم پارەیە بدەم، و گوتیان 'باشە، ئاگادارت دەکەینەوە' و کەس تەلەفۆنی بۆ نەکردووم".