رووفاتی شەهید نوپەلدا سێرت بە خاکسپێردرا
روفافی شەهید گولەر ئۆزبەی (نوپەلدا سێرت) کە لەگەڵ ٥ هەڤاڵی ساڵی ٢٠١٨ لە کاتۆ مارینۆس شەهید ببوو، لە زێدی خۆی بەخاکسپێردرا.
روفافی شەهید گولەر ئۆزبەی (نوپەلدا سێرت) کە لەگەڵ ٥ هەڤاڵی ساڵی ٢٠١٨ لە کاتۆ مارینۆس شەهید ببوو، لە زێدی خۆی بەخاکسپێردرا.
گەریلای یەژاستار نوپەلدا سێرت (گولەر ئۆزبەی) کەگەڵ پێنج هەڤاڵی لە شەڕ و پێکدادانی نێوان گەریلاکانی ئازادی کوردستان و سوپای تورکی داگیرکەر لە کاتۆ مارینۆس لە رۆژانی ١٤-١٥ی ئەیلولی ٢٠١٨ شەهیدببوو، لە گوندی لۆدێی سەر بە ناوچەی دهێ (ئەروح)ی سەر بە سێرت بەخاکسپێردرا.
هەرچەندە دوابەدوای شەهیدبوونی، بنەماڵەی نوپەلدا سێرت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جۆلەمێرگەوە ئاگادارکرابوونەوە و دەستبەجێ چووبوونە ئەو شارە و پشکنینی دی ئێن ئەیان ئەنجامدابوو، بەڵام هەمان ساڵ و بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکەی تەرمی ئەو شەهیدە لە گۆڕستانی بێکەسانی جۆلەمێرگ بەخاکسپێردرابوو.
لە ٢٩ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبری ٢٠٢٣ پۆلیسی جۆلەمێرگ پەیوەندی بە بنەماڵەی نوپەلدا سێرتەوە کرد و ئاگاداری کردنەوە لەوە تەرمی کچەکەیان لە پەیمانگەی پزیشکی دادوەری ئیستەنبوڵە. دوابەدوای سەردانی بنەماڵەکەی بۆ ئیستەنبوڵ رووفاتەکەیان لەناو کیسێکدا رادەستکرایەوە.
تەرمی نوپەلدا سێرت لە گوندی لۆدێی سەر بە دهێ، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بەخاکسپێردرا.
هـ . ب