بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ژن نیوز ئاماری توندوتیژی دژی ژنانی بڵاوکردەوە. لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە توندوتیژی لە تورکیا و باکوری کوردستان پەرەی سەندووە و راگەیەندراوە کە سیاسەتی قوتارکردنی تاوانباران لە سزا کە لە لایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە پەیڕەو دەکرێت، هۆکاری سەرەکی زیادبوونی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنانە.
کانونی دووەم
بەپێی ئاماری ژن نیوز لە مانگی کانونی دووەمدا ٢٧ ژن و ٤ منداڵ کوژراون. هەروەها زانراوە کە١٧ ژن و ٣ منداڵ بە شێوەیەکی گوماناوی ژیانیان لەدەستداوە.
شوبات
لە مانگی شوباتدا ٣٩ ژن کوژراون و ١٥ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. دەرکەوتووە کە کوشتنەکان زیاتر لەلایەن ئەو پیاوانەوە ڕوویداوە کە هاوژینەکانیان لێیان جیابوونەتەوە.
ئادار
لە مانگی ئاداردا ٢٤ ژن و ٢ منداڵ کوژراون و ٢٤ ژن و ٢ منداڵ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
نیسان
هەروەها لە مانگی نیساندا ٣٠ ژن و ٢ منداڵ کوژراون و ١٥ ژن و منداڵێکیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
ئایار
لە مانگی ئایاردا ٣٤ ژن و ٣ منداڵ کوژراون، ١٨ ژن و ٢ منداڵیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
حوزەیران
لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ٣٧ ژن و ١٠ منداڵ کوژراون و هاوکات ٧ ژن و ٢منداڵیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
تەمووز
لە مانگی تەمووزدا ٢١ ژن و ٤ منداڵ کوژراون، ٢٢ژن و ٢منداڵیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
ئاب
لە مانگی ئابدا ٣١ ژن و ٥ منداڵ کوژراون و١٥ ژن و ٣ منداڵیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
ئەیلول
هەروەها لە مانگی ئەیلولدا ٣٠ ژن و منداڵێک کوژراون و ١٥ ژن و ٤ منداڵیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
تشرینی یەکەم
لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٤٣ ژن و ٦ منداڵ کوژراون، ٢٢ژن و ٤منداڵ بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.