رۆژنامه‌وان ده‌نیز فرات له مه‌خمور به بیرهێنرایه‌وه
رۆژنامه‌وان ده‌نیز فرات له هه‌شته‌م ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا له كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) به بیرهێنرایه‌وه.
رۆژنامه‌وان ده‌نیز فرات له هه‌شته‌م ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا له كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) به بیرهێنرایه‌وه.
رۆژنامه‌وان ده‌نیز فرات كه ساڵی ٢٠١٤ له هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور شه‌هید ببوو، له هه‌شته‌م ساڵیادی شههیدبوونهكهیدا له ده‌زگای شه‌هیدانی كه‌مپه‌كه به بیرهێنرایه‌وه.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا بنه‌ماڵه‌ی ده‌نیز فرات، هاوڕێیان رۆژنامه‌وان و ده‌یان كه‌س له دانیشتووانی كه‌مپه‌كه ئاماده‌بوون.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی مه‌راسیمه‌كه به‌خوله‌كێك بێده‌نگی له كه‌سایه‌تی شه‌هید ده‌نیز فراتدا رێز له سه‌رجه‌م شه‌هیدانی راگه‌یاندنی ئازاد و تێكۆشانی ئازادی كوردستان گیرا.
دوای رێزلێنانه‌كه له‌سه‌ر ناوی هه‌ڤاڵانی رۆژنامه‌وانی، رۆژنامه‌وان بێریڤان تونچ قسه‌ی كرد:
تونچ وتی، " شه‌هید ده‌نیز له ته‌مه‌نی كه‌مه‌وه تێكه‌ڵ به كار بوو تا ساتی شه‌هیدبوونی له پێناو ئازادی گه‌لی كورد به‌رده‌وام خه‌باتی كرد. كاتێك كه له كه‌مپی مه‌خمور كاری ده‌كرد، بووه سه‌رچاوه‌ی سودلێوه‌رگرتن بۆ هه‌موو منداڵان و گه‌نجانی مه‌خمور. شه‌هید ده‌نیز له هه‌نگاوه‌كانی ژیانیدا بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌كانی گه‌لی كورد بۆ رای گشتی بگوازێته‌وه، به‌رده‌وام له تێكۆشاندابوو. هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموری بۆ رای گشتی گواسته‌وه و له‌و پێناوه‌دا شه‌هیدبوو. ئێمه له كه‌سایه‌تی شه‌هید ده‌نیزدا شه‌هید نوژیان و هه‌موو شه‌هیدانی راگه‌یاندنی ئازاد هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژنامه‌وانان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ئێمه تاكۆتایی له‌سه‌ر رێبازی شه‌هید ده‌نیز ده‌مێنینه‌وه و رێگه‌ی ئه‌و به‌رناده‌ین".
دواتر دایكی ده‌نیز، سوڵتان یڵدزتانیش قسه‌ی كرد و وتی، "له كه‌سایه‌تی شه‌هید دههنیزدا شه‌هیدانی راگه‌یاندنی ئازاد و هه‌موو شههیدا به بیر ده‌هێنمه‌وه. ئێمه وه‌ك بنه‌ماڵه به‌رده‌وام له‌سه‌ر رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیدان ده‌بین".
مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌كه به دروشمه‌كانی "بژی سه‌رۆك ئاپۆ و شه‌هید نامرن" كۆتاییهات.
هـ . ب