گه‌ریلا شاهین بۆتان، ساڵی ١٩٩٨ له زێدی بێریڤانهكان و عهگیدهكان، زێدی هه‌زاران قاره‌مانی كوردستان، له بۆتان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وڵاتپارێز له‌دایكبوو. له ٩٠هكاندا ده‌وڵه‌تی تورك به په‌یڕه‌و كردنی چه‌ندین سیاسه‌تی جیاجیا هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكی بۆتان و هه‌وڵی شكاندنی ئێراده‌ی گه‌لی دا. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و گوشار و هێرشانه خه‌ڵكی بۆتانی به‌هێزتر كرد، وایكرد خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌ن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژیانی ئازاد زۆرتر بكه‌ن. گه‌نجه قاره‌مانه‌كانی بۆتان كه شایه‌تحالی گوشار، سته‌م و كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌ل و بنه‌ماڵه و دراوسێكانیان بوون، ئاگری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان له دڵیان‌دا گه‌وره‌تر كرد. شاهین كه به‌و هه‌ستانه گه‌وره بوو، به‌و بڕوایه‌یی كاتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هاتووه، ساڵی ٢٠١٤ چووه نێو ڕیزه‌كانی ئازادییه‌وه و ڕووی له هه‌رێمی به‌ستا كرد. دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له هه‌رێمی به‌ستا و جودی مایه‌وه، ڕووی له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا كرد.
شاهین له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌شداری په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی بوو. دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی كورت له په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی، جه‌وهه‌ری خۆی دۆزییه‌وه. ناسین و شاره‌زایی گۆڕه‌پانه‌كان، گیانبازی، به‌رپرسیاری و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی به سه‌ركه‌وتووی، له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سایه‌تی ئه‌و بوون. گه‌ریلا شاهین به هۆی لێهاتوویی و هێزی دووربینی به‌هێز، شه‌ڕڤانێكی به بڕوا، ویستی به‌شداریكردنه‌كه‌ی گه‌شتر بكات. په‌ره‌ی به تواناكانی دا و به‌هێزتری كرد و ساڵی ٢٠١٥ چوونه نێو ڕیزی هێزه‌كانی تایبه‌ته‌وه. هه‌روه‌ك سه‌ما یوجه وتی: "دوو خۆر له‌ئاسماندا بوونی نابێت"، گه‌ریلا شاهین ڕێبه‌ر ئاپۆ و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی كرد به تاكه خۆری خۆی.
ژیانی تێكه‌ڵ به تێكۆشان كرد
گه‌ریلا شاهین به به‌شداریكردنێكی پاك و سروشتی، ڕێز و خۆشه‌ویستی خۆی له نێو دڵی هه‌ڤاڵانیدا كرده‌وه، بوو به هاوڕێیه‌كی نموونه‌یی. هه‌موو ڕۆژێك هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و زیلانبوون ده‌نا و به‌خێرایی گه‌شه‌ی ده‌كرد. هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ژیان، ڕێبه‌رایه‌تی، هاڤاڵان، خاك و گه‌ل زیاتر ده‌بوون. شاهین ده‌یوت:"دوژمن له هه‌ر شوێنێك بێت، بڕیارم داوه، ده‌بێت من له‌وێ بم". كاتێك ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ستی به هێرشه‌كانی بۆسه‌ر هه‌فتانین كرد، ئه‌ویش چووه هه‌رێمی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه. گه‌ریلا شاهین به‌شداری هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕ و ژیانی هه‌ڵمه‌تی جه‌نگی هه‌فتانین بوو. له هه‌وارگه‌ی ڤیان سۆران له هه‌فتانین، ئاسان نییه كه له‌گه‌ڵ ڤیان سۆران گۆڤه‌ند بگێڕی. ئه‌وه‌ش پێویستی به مێشكێكی به‌هێز، بوێری و دڵێكی پڕ له بڕوا هه‌یه. به هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی به‌شداری زۆر چالاكی كرد. له یه‌كێك له‌و چالاكییانه‌دا بریندار بوو، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا خۆی كۆكرده‌وه، شه‌ڕی له دژی داگیركه‌ران له‌و شوێنه‌ی كه مابوو، ده‌ستیپێكرده‌وه.
وه‌ستانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێك، تێكۆشین بۆ ئه‌و بووه پێوه‌رێك. بۆ ئه‌وه‌ی ترس بخاته دڵی دوژمن، درێژه‌ی به گه‌شت و شه‌ڕه‌كه‌ی دا. ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك ساڵی ٢٠٢٢ له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی داگیركاری به ناوی "په‌نجه كلیل" كرد. گه‌ریلا شاهین به‌شداری هه‌ڵمه‌تی شه‌هید ساواش مه‌ره‌ش-جه‌نگی خابوری كرد. چووه شاخی جودی له ڕۆژئاوای زاپ، كه یه‌كێك له قه‌ڵاكانی به‌رخۆدان و گیانبازهكان هه‌نگاو به هه‌نگاو پێیدا ده‌گه‌ڕان. بوو به یه‌كێك له فه‌رمانده پێشه‌نگه‌كانی شه‌ڕی تونێله‌كان. له‌وێ به‌شداری زۆر چالاكی بوو و به چالاكی نیشانشكێنی ترسی خسته نێو دڵی دوژمنه‌وه. گه‌ریلا شاهین له تونێله‌كانی به‌رخۆدان جارێكی دیكه بریندار بوو. به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی كورتدا چاكبووه‌وه و ده‌ستی به ئاماده‌كاری بۆ چالاكییه‌كان كرد. بۆ ئه‌وه‌ی داگیركه‌ران له هه‌رێمه داگیركراوه‌كان ده‌ربكات وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی پێشه‌نگ به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی شۆڕشگێڕی بوو. له‌وێ وه‌ك ئوستوره گیانبازهكان سارا و روكه‌ن چووه سه‌ر دوژمن. گه‌ریلا شاهین له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا قاره‌مانانه شه‌ڕی كرد و به تێكۆشینێكی گیانبازانه شه‌هید بوو.
ژ.ن