شاندێکی باکوری کوردستان سەردانی باشوری کرد

شاندێکی باکوری کوردستان کە پێکهاتبوون لە چەند ژنە پەرلەمانتارێکی هەدەپ، لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر، کۆبوونەوە.

شاندێکی باکوری کوردستان کە پێکهاتبوون لە چەند ژنە پەرلەمانتارێکی هەدەپ و چەند ڕێکخراوێکی ژنان سەردانی شاری سلێمانیان کرد.

شاندەکە پێکهاتبوو لە پەرلەمانتاری شاری سێرت، سەباحەت ئەردۆغان، هاوسەرۆکی شارەوانی سلۆپی، عەدالەت چیمەن،  بەرپرسی ڕێکخراوی ژن، گوڵبەهار گوزەل، ئەندامی کۆنگرەی جڤاکی دیموکرات، نەسلیهان ئاجەر، ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە، گوڵبەهار ئاڵپ سۆی.

ئامانجی سەردانەکە ئەوەیە، لەگەڵ چەندین لایەن و کەسێتی دەرباری پرسی گەلی کورد، ڕەوشی ژنان لە پارچەکانی کوردستان گفتوگۆ بکەن و ئامانج پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەییە.

شاندەکە لە دیوانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر کۆبوونەوە. هەردوولا باسیان لە کاری هاوبەش کرد بۆ خزمەتکردنی شارەکە، باسیان لەوە کرد چۆن بتوانن پرۆژەی هاوبەشیان هەبێت و خزمەتی گەل بکەن. هەروەها وتوێژ دەربارەی ڕێگەکانی پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی کرا.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکە، هەڤاڵ ئەبوبەکر کتێب و و لەچکی کوردەواری پێشکەش بە شاندەکە کرد.

وا بڕیارە شاندەکەی باکوری کوردستان، درێژە بە سەردانەکانیان بدەن و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی هەریەک لە یەکێتی ژنان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، هەروەها سبەینێ سەردانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بکەن.