شارۆچکەی قەلقەلی لە ڕووی ئابوورییەوە گەمارۆ دراوە
شارۆچکەی قەلقەلی گەمارۆ دراوە و هەموو سەرچاوە ئابورییەکەی پچڕاوە، دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن لەسەر هەڵوێستی سیاسییانە سزا دەدرێن.
شارۆچکەی قەلقەلی گەمارۆ دراوە و هەموو سەرچاوە ئابورییەکەی پچڕاوە، دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن لەسەر هەڵوێستی سیاسییانە سزا دەدرێن.
لە شارۆچکەی قەلقەلی وان بەساڵانە گەمارۆی ئابووری دەسەپێندرێت.
قەلقەلی سەردەمێک شارۆچکەیەکی ناسراوی وان بووە کە تێدا ئاژەڵداری و کشتوکاڵی تێدا ئەنجام دەدرا و بازرگانی بەهێزی بوو. بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئاکەپە، کۆچبەری زۆرەملێ دەکرێت. لە ساڵی ٢٠١٩ ژمارەی دانیشتوانی ناوچەکە ٨٠ هەزار کەس بووە، لە ٥ ساڵی ڕابردوودا بۆ ٦٨ هەزار کەس کەمی کردووە. خەڵکی ماوەیەک لەسەر سنوور بازرگانی دکرد و پەیوەندییەکی بازرگانی بەهێزی لەگەڵ ئێراندا هەبوو، بەڵام ئەم سەرچاوەیە بەبیانووی 'قاچاخ'ەوە داخرا. تەنها لە ساڵی ٢٠٠٠دا ٨٢ گەنج بەهۆی قاچاخەوە کوژران. هەروەها دەروازەی سنووری کاپکۆی لە سارای پێش هەڵبژاردن لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە دەکرێتەوە، بەڵام چونکە حکومەتی ئاکەپە چونکە نەیتوانی لە هەڵبژاردندا ئەنجامێکە دەیویست بەدەستبهێنێت وەک سزا دانی خەڵكی ناوچەکە دیسان دەرگای سنوورەکەی داخست.
هاوسەرۆکی شارەوانی یەعقوب ئاڵماچ کە قەیوم لە شوێنی دانراوە، هەڵسەنگاندنی بۆ بارگرانی ئابووری لەسەر ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند کە گەمارۆیەکی سیاسی بەسەر ناوچەکەدا دەسەپێنرێت و وتی:"هەرێمەکەمان خاوەن ناسنامەی خۆیە، ئەمەش لە هەڵبژاردندا دەرکەوت، حکومەتیش لەوە ڕازی نییە و گەمارۆی ئابووری و سیاسی دەسەپێنێت. بازرگانی لە هەموو شوێنێکی جیهاندا باوە، بەڵام لە وڵاتی ئێمەدا قەدەغەیە، سنوورەکان بە دیوار گیراون و کاتێک باس لە بازرگانی دەکرێت، بە بیانوی قاچاخچێتی ڕێگری دەکەن. تا ئێستاش غازی سروشتییان بۆ شارۆچکەکەمان دابین نەکردووە، زستان زۆر ساردە و گەل شارۆچکەکە بەجێدەهێڵن بەهۆی گرانبوونی نرخی سووتەمەنی. ژمارەی دانیشتووانی ئێمە لە ٨٠ هەزار کەسەوە بۆ ٧٠ هەزار کەس کەمی کردووە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گەمارۆی ئابووری و سیاسی، مافی خۆبەڕێوەبەری لەگەل دەسەندرێتەوە، بە هەژارکردنی گەلەکەمان، هەوڵی گۆڕینی ڕوانگەی سیاسی گەل دەدەن. بۆیە گەل دەتوانن بڵێن شارۆچکەکەمان گەمارۆی لەسەرە.
لە شاری وان مەبەستێکی وا هەیە گەل بچەوسێننەوە
ئەندامی ئه نجومەنی شارەوانی هەدەپ ـی، ئەجەویت جەیلانج ڕایگەیاند کە دانیشتوانی شارۆچکەکە به هۆی پێگەی سیاسییانەوە بوونەتە ئامانجی گوشاره سیاسی و ئابوورییه کانی ئاکەپە و وتی:"گرنگترین شت سەپاندنی گەمارۆی ئابوورییه.کۆچبەری زۆرەملییە. ڕێگەی کارکردن لەسەر سنوورەکان نادەن، ئەوانن هەوڵی فریودانی گەلەکەمان دەدەن، بەڵام خۆیان فریو دەدەن، دانیشتوانی شارەکەمان سەد ساڵ ڕێگەیان بەم سیاسەتە نەداوە و لەمەودواش ڕێگە نادەن."
بە زۆر کۆچبەری دەسەپێنن
هاوسەرۆکی هەدەپ ـی شارۆچکەکە ساکینە کوتپنار، ڕایگەیاند گەل بە گەمارۆی ئابووری سزا دەدرێن و وتی؛"لە ڕاستیدا چونکە شارەکەمان، خاوەنی ناسنامەی سیاسی خۆیەتی، بەداخەوە دەبێتە ئامانجی زوڵمی کۆچبەری دەسەڵات. دەروازە سنوورییەکەمان پێش هەموو هەڵبژاردنێک وەک ئامرازێکی هەڵبژاردن بەکاردەهێنرێت، بەڵام کاتێک لە هەڵبژاردن سەرناکەون، دەروازەکە دادەخەنەوە. ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە گەمارۆی ئابووری بەسەرماندا دەسەپێنن."