شه‌هید به‌نگین باس له‌ حه‌ز و خولیای خۆی بۆ ده‌نگبێژی ده‌كات

ڤیدیۆیی چاوپێكه‌وتنێكی گه‌ریلای هه‌په‌گه‌، به‌نگین بارمان، كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ له‌ به‌ستا شه‌هید بوو، بڵاوكرایه‌وه‌ و تێیدا باس له‌ حه‌ز و خولیای خۆی بۆ ده‌نگبێژی ده‌كات.

گه‌ریلا تی ڤی، ڤیدیۆیه‌كی گه‌ریلای هه‌په‌گه‌، به‌نگین بارمان (قاره‌مان كاراتاش)ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ڕۆژی ٤ی ته‌مووز له‌ كاتی راپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتی گه‌ریلایه‌تی له‌ به‌ستا شه‌هیدد بوو. له‌ ڤیدیۆكه‌دا ئه‌و شه‌هیده‌ باس له‌ حه‌ز و خولیای خۆی بۆ ده‌نگبێژی ده‌كات.

شه‌هید به‌نگین له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سه‌رنجی بۆ مێژووی كۆنی كورد ڕاكێشاوه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، یه‌كێك له‌ شێوه‌كانی به‌رخۆدانی كورد، "ده‌نگبێژی"یه‌.

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، ده‌نگبێژی بۆ كورد زۆر گرنگه‌. كاتێك مرۆڤ گوێ له‌ ده‌نگبێژان ده‌گرێت، ده‌كه‌وێته‌ قوڵایی میژووی كورده‌وه‌. ئه‌وه‌ش مرۆڤ دڵخۆش ده‌كات.

شه‌هید به‌نگین باسی له‌وه‌شكردوه‌، كاتێك له‌گه‌ڵ باوكم شوانیم ده‌كرد، ئه‌و هه‌موو كات گۆرانی ده‌نگبێژی ده‌چڕی، منیش به‌ نهێنی گوێم لێده‌گرت و پاشان به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و منیش ده‌موته‌وه‌.

ژ.ن