شه‌نیاشار: هه‌رگیز به‌رامبه‌ر نادادپه‌روه‌ری بێده‌نگ نه‌بووین و بێده‌نگیش نابین
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار، كه به‌رده‌وامن له ئێشكگری دادپه‌ره‌وه‌ری، ڕایانگه‌یاند، ئێمه هه‌رگیز به‌رامبه‌ر نادادپه‌روه‌ری بێده‌نگ نه‌بووین و بێده‌نگیش نابین.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار، كه به‌رده‌وامن له ئێشكگری دادپه‌ره‌وه‌ری، ڕایانگه‌یاند، ئێمه هه‌رگیز به‌رامبه‌ر نادادپه‌روه‌ری بێده‌نگ نه‌بووین و بێده‌نگیش نابین.
ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، خزم و پاسەوانانی ئیبراهیم خەلیل یەڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا، لە ناوچەی پرسوسی سه‌ر به ڕحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوسه‌ر و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار کوژران. بەوهۆیەوە ئامینە شەنیاشار و كۆڕه‌كه‌ی فەرید شەنیاشار، كه ئێستا په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پی سه‌وزه له ڕحا و له‌كاتی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا به برینداری ڕزگاری ببوو، لە ڕۆژی ٩ی ئاداری ٢٠٢١ لە بەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کردووه.
چالاكی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار، له 845 ڕۆژیدا به‌ردوام بوو. به‌هۆی كۆتایی هه‌فته‌وه، كه دادگا داخرابوو، ئامینه شه‌نیاشار له ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی پرسوس درێژه‌ی به ئێشكگیریهكه دا.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار، له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆیان له سۆشیال میدیا، سه‌رنجیان بۆ دانیشتنی دادگا له ڕۆژی 18ی تهمووز په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵكوژییه‌كه ڕاكێشاوه و ئه‌م په‌یامه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئێمه هه‌رگیز له‌به‌رامبه‌ر نادادپه‌روه‌ری بێده‌نگ نه‌بووین و بێده‌نگیش نابین. ئه‌و نادادپهروهرییهیی به‌رامبه‌رمان كراوه، ڕۆژی 18ی تهمووز جارێكی دیكه له هۆڵه‌كانی دادگا ده‌یخه‌ینه به‌رباس. تا ئه‌و كاته‌ی دادپه‌روه‌ری به‌دی دێت، ئه‌و قسه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت".
ژ.ن