سەنتەری میترۆ داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد دەکات
سەنتەری میترۆ داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات چارەنووسی کارمەندەکەی ئاژانسی (ڕۆژ نیوز) ئاشکرا بکات.
سەنتەری میترۆ داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات چارەنووسی کارمەندەکەی ئاژانسی (ڕۆژ نیوز) ئاشکرا بکات.
لە دەروازەی فیشخابوور لە هەرێمی کوردستان، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ شاری سلێمانی، هێزەکانی پەدەکە ڕۆژنامەوان و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژ نیوز، سلێمان ئەحمەدیان دەستگیرکرد.
سەنتەری میترۆ بۆ پاراستنی مافی ڕۆژنامەوانان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات چارەنووسی ڕۆژنامەوان و کارمەندی ئاژانسی ڕۆژنیوز سلێمان ئەحمەد ئاشکرا بکات.
هەروەها ڕاگەیاندراوەکە داوا دەکات، ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر تاوەکو سلێمان ئەحمەد بە سەلامەتی بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی.
ڕاگەیاندراوەکە ئاشکرای دەکات، سەنتەری میترۆ ڕاوێژکاری یاسایی سەنتەرەکەی ڕاسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد.