سەربازانی تورک لە گوندێکی گەمارۆدراو خێمەیان هەڵدا
سەربازانی تورک کە گوندی هەسپستێی شڕنەخیان گەمارۆداوە، لەو گوندە خێمەیان هەڵدا و چوونە ناو خێمەکانەوە.
سەربازانی تورک کە گوندی هەسپستێی شڕنەخیان گەمارۆداوە، لەو گوندە خێمەیان هەڵدا و چوونە ناو خێمەکانەوە.
لە گوندی هەسپستی ناوچەی هەزەخی شڕنەخ، ٢١ی کانونی یەکەم بە بانگەشەی 'زانیاری هەواڵدەرێک' لەلایەن سەربازانی تورکەوە دەست بە ئۆپراسیۆن کرابوو.
لە رێگەی ئۆپراسیۆنەکەوە چوونە ناوەوە و هاتنە دەرەوە لە گوندەکە قەدەغە کرا. ئەو قەدەغەیە دوای ماوەیەک کۆتاییهات، بەڵام ماوەی پێنج رۆژە دەوری گوندەکە گیراوە و گەمارۆدراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکان سەربازان لە ناوەڕاستی گوندەکە و لە بەردەم رێگەی چوونە ناوەوەی گوندەکە خێمەیان هەڵداوە و چوونە ناو خێمەوە و گەمارۆدانی ئەو گوندە بەردەوامە.
گوندنشینان رایانگەیاند، کە ئەو کردەوانە مایەی نیگەرانین و داوایان لە رای گشتی کرد کە لەو بارەوە هەستیار بن.
هـ . ب