سەربازانی تورکی داگیرکەر ٤١ جار هێرشیان کرد

لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا سوپای تورکی داگیرکەر ٢ جار بە چەکی قەدەغەکراو، ٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٣٤ جاریش بە کاتیوشا، هاوەن و تانک سەنگەرەکانی بەرخودانیان بۆردومان کرد. لەئەنجامی خۆپاراستنی گەریلادا ٤ داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند: "سەرباری دۆخی بێچالاکی هێزەکانمان، سوپای تورکی داگیرکەر درێژە بە هێرشەکانی دەدات. ئەم هێرشانە کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەپێناو مانەوەی دەسەڵاتدارییان درێژەیان پێدەدەن دەبنە هۆی ئەوەی ئەو داگیرکەرانەی هێرش دەکەنە سەر هێزەکانمان سزا بدرێن. هۆکاری سەرەکی ئەوەی سەنگەرەکانی بەرخودانمان ٢ جار بە چەکی قەدەغەکراو، ٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ و ٣٤ جاریش بە کاتیوشا، هاوەن و تانک بۆردومان کراون و ٤ داگیرکەر سزادراون، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیە".

هەپەگە لە بارەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی هێزەکانی گەریلا و گۆڕەپانەکانی بەرخودان ئەم زانیارییەی راگەیاند:

"هەرێمی زاپ؛

لە ٢٤ی ئایاردا کاتژمێر ٠٤:٠٠ داگیرکەران هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە سیدا و بەوهۆیەوە هێزەکانی یەژاستارمان بەمەبەستی خۆپاراستن بەرپەرچیان دانەوە.

لە ٢٤ی ئایار کاتژمێر ١٦:٣٠ داگیرکەران هێرشیان کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودانی سیدا، هێزەکانمان بەمەبەستی خۆپاراستن بە تاکتیکی سابۆتاژ بەرپەرچیان دانەوە و لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران.

٢٤ی ئایار لە کاتژمێر ١٩:٠٠ تا ٢٥ی ئایار کاتژێر ٠٤:٣٠ داگیرکەران بێ پسانەوە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئێمە لە سەنگەرەکانی بەرخودانی سیدا بەو هۆیەوە هێزەکانمان بەمەبەستی خۆپاراستن وەڵامیان دانەوە.

لە ٢٥ی ئایاردا کاتژمێر ٠٦:١٥ داگیرکەران هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە گۆرەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، هێزەکانمان بەمەبەستی خۆپاراستن بەرپەرچیان دانەوە و لە ئەنجامدا کامێرایەکی حەراری تێکشکێندرا.

لە ٢٥ی ئایاردا کاتژمێر ١٠:١٥ داگیرکەران جارێکیتر هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، هێزەکانمان بەمەبەستی خۆپاراستن بەرپەرچیان دانەوە و داگیرکەرێک سزادرا.

لە ٢٤ و ٢٥ی ئایاردا داگیرکەران هێرشیان کردەسەر هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و هێزەکانمان بۆ خۆپاراستن بەرپەرچیان دانەوە.

هەرێمی خواکورک؛

داگیرکەران ٢٦ ئایار کاتژمێر ١١:٥٠ لە شاخی شەهید شاهان، کاتژمێر ١٨:٣٠ لە شاخی شەهید ئاخین هێرشیان ئەنجامدا، لەوێ هێزەکانمان بە مەبەستی خۆپاراستن بەرپەرچیان دانەوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغەکراو:

لە ٢٤ و ٢٥ی ئایردا سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە شاخی ئێف ئێم و سیدا دوو جار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

لە ٢٣ و ٢٦ی ئایاردا شاخی شەهید پڵنگ، شاخی هەکاری، شاخی ئامێدیی مەتینا و گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی لە زاپ ٥ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە ٢٣ی ئایاردا سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە شاخی شەهید پڵنگ، شاخی هەکاری، شاخی ئامێدیی مەتینا، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی بەهار، هەرێمەکانی چەمچۆ و سیدای زاپ ٣٤ جار بە کاتیوشا، هاوەن و تانک بۆردومان کران.

سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢٤، ٢٥ و ٢٦ی ئایار هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شخی ئێف ئێم و هەوڵیاندا بە حەفارە و شۆفڵ سەنگەرەکان بڕوخێنن".

هـ . ب