سەرکردەیەکی چەتەکانی داعش لە سلێمانی دەستگیرکرا
سەرکردەیەکەی چەتەکانی داعش کە دەستی لە کوشتارگەکەی سپایکەر هەبوو، لەلایەن دژەتیرۆری سلێمانی و دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق لە سلێمانی دەستگیرکرا.
سەرکردەیەکەی چەتەکانی داعش کە دەستی لە کوشتارگەکەی سپایکەر هەبوو، لەلایەن دژەتیرۆری سلێمانی و دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق لە سلێمانی دەستگیرکرا.
ئەمرۆ پێنج-شەممە دەزگای هەواڵگری نشتیمانی عێراق بڵاویکردەوە: "بەهەماهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆری سلێمانی توانرا سەرکردەیەکی داعش بەناوی (عەبدولخالق خەزعەل سوڵتان) لە سلێمانی دەستگیربکەین کە لە تاوانی کوشتگەکەی ساڵی ٢٠١٤ی سەربازگەی سپایکەر بەشداربووە.
ئەو سەرۆک چەتەیەی داعش لە ساڵی ٢٠١٣ چووەتە ناو گروپی تیرۆرستی داعش، بەشداری لە چەندین کردەوەی تیرۆرستی کردووە دژ بە هێزە ئەمنییەکان لە سەڵاحەدین، هەروەها یەکێک بووە لە ئەنجامدەران و تاوانبارانیی کوشتارگەی سپایکەر لە ساڵی ٢٠١٤.
بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، ئەمیر و بەرپرسی بەناو مەکتەبی عەسکەری ویلایەتی دیجلە بووە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ ناو (ویلایەتی نەینەوا).
هەروەها لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێریکردنی ورد ئامانجەکە ئەنجامدرا، تیرۆرستی داواکراو لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیرکرا و پاشان ڕادەستی یاسا کرا".
هـ . ب