سوپای تورک بە بەردەوامی تەقەمەنی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت
سوپای تورک وێڕای چەکی کیمیایی هەروەها ئەو تەقەمەنیانەشی کە بە گوێرەی یاسا نێونەتەوەییەکان قەدەغەکراون، لە دژی گەریلا بەکاردەهێنێت.
سوپای تورک وێڕای چەکی کیمیایی هەروەها ئەو تەقەمەنیانەشی کە بە گوێرەی یاسا نێونەتەوەییەکان قەدەغەکراون، لە دژی گەریلا بەکاردەهێنێت.
سوپای تورکی داگیرکەر لە سێ ساڵی رابردوودا بۆ داگیرکردنی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بێوەستان و بێ ناوبڕ هێرش دەکات.
سوپی تورکی داگیرکەر کە لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلا سەرنەکەوت و نەیتوانی بگاتە ئەنجام، بە بەکارهێنانی گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو تاوانی شەڕ دەکات. سوپای تورک ئەو تەقەمەنیانەی بە یاسا نێونەتەوەییەکان قەدەغەکراون لە دژی گەریلا بەکاردەهێنێت.
سوپای تورکی داگیرکەر لە دوایین نمونەدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێی مەتینا و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تەقەمەنی قەدەغەکراوی بەکارهێنا. لەو دیمەنانەی گەریلا تۆماری کردوون دەبینرێت، سوپای داگیرکەر چۆن تەقەمەنی قەدەغەکراو دەنێتەوە و دوای دانانەوەی ئەو تەقەمەنیانە بە پەلە هەڵدێن و دەیانتەقێننەوە. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا وەک لە دیمەنەکانیش دیارە زیانێکی گەورە بە دەوروبەر دەگات و دووکەڵەکەی بە سەدان مەتر سەر گۆڕەپانەکە دادەپۆشێت.