لە ڕۆژانی ڕابردوودا مردنی زۆرێک لە سەربازەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بووە. پێشتر سەرباز دەمردن، ئێستاش دەمرن، چونکە هێزەکانی گەریلا ڕۆژانە چالاکیی کاریگەر لەدژی ئامانجەکانی دوژمن ئەنجام دەدەن. بۆیە کوژرانی سەربازەکانی کە لە ڕای گشتی شاراوەتەوە، بەشێکە لە شەڕی تایبەت. سوپای تورک بەم شاردنەوانە هەوڵ دەدات وێنەیەکی وادروست بکات کە هێزەکانی گەریلا زیانیان پێ گەیشتووە و بەم شێوەیە کۆمەڵگا چەواشە دەکات. تا ئێرە دۆخەکە ڕوونە. جگە لەوەش دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ شاردنەوەی ئەو ڕاستییە نازانێت چی بکات. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ئاشکراکردنی سەربازە کوژراوەکانی فۆرمولەیەکی سەرنجڕاکێشی دابین کردووە. بە بنەماڵەی سەربازەکان دەڵێن هەورە بروسکە لێی داون و مردوون، یان لە کاتی چوون بۆ مزگەوت بێسەروشوێن بووە، لە زنارەوە کەوتۆتە خوارەوە و مردووە، یان خۆی کوشتووە. بەم درۆ و چەواشەکاریانە دەیانەوی ڕای گشتی و بنەماڵەکان چەواشە بکەن، بەڵام مردنی سەربازەکانیان ئاشکرا بووە، هەموویان لە بەرەکانی شەڕدا گیانیان لەدەستداوە.
لە ئاماری چالاکییەکانی گەریلا، ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی شەڕەکە بە ڕوونی ئاشکرا دەکرێت. بەپێی ئامارەکانی ٣ ساڵی ڕابردوو؛ لە ساڵی ٢٠٢١دا ٨٦١ سەرباز کوژراوە و ١٢٨ سەرباز برینداربوون. لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٢ هەزار و ٩٤٢ سەرباز کوژراون و ٤ سیخوڕ و ١٢ کۆنترا و ٢٦ پلە باڵا و ٤٠٨ سەربازیش برینداربوون. هاوکات لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٩١٩ سەرباز کوژراون و ١٢٨ سەرباز برینداربوون. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر لە ١٠٠ سەربازی داگیرکەری تورک لە ئۆپەراسیۆن و چالاکییەکانی گەریلادا کوژراون. چەند لەو سەربازە کوژراوانە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کراون؟ وەڵامەکەی ئاشکرایە.
تەنها لە مانگی ڕابردوودا بە بیانووی لەو شێوەیە کوژرانی دەیان سەرباز ڕاگەیاندراوە و هۆکاری ڕاستەقینەی مردنیان لە ڕای گشتی شاردرایەوە. چەندە کۆمەڵگا دەزانێت کە ئەم سەربازانە بەم شێوەیە نەمردوون، یان بەڕاستی بەدوای هۆکاری ڕاستەقینەی مردنی سەربازەکانیدا دەگەڕێت؟ بێگومان جگە لە چەند بنەماڵەیەکی سەربازەکان، کەس لەدوای ئەم ڕاستیانە ناگەڕێت. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە زۆربەی سەربازە کوژراوەکان لەوانەی گرێبەستین، واتە ئەوانەی بۆ پارە شەڕ دەکەن و لە نێویاندا فەرماندە، و بەرپرسی پلەباڵا بوونی هەیە. لە شەڕەکەدا مردنی فەرماندەیەک بە درۆی بە 'جەڵتەی دڵ ' مردووە نیشاندرا، ئەمە تەنها لە سوپای تورکیادا وەهایە.
بینە سەر باسی خۆکوشتن. پێویستە مرۆڤ پرسی خۆکوشتنی سەربازەکان و هۆکارەکانی لەسەر بنەمایەکی دروست هەڵسەنگاندنی بۆ بکات. لە کاتی شەڕدا دەوڵەت پەنای بۆ هەندێک شێوازی سەخت برد بۆ ئەوەی سوپاکەی لەسەر پێ ڕابگرێ و پارچە بوونی نێو سوپاکەی بوەستێنێت. شێواز و ڕێبازی جیاواز تاقی دەکاتەوە. شێوازی دیسیپلین زۆر جار دەبێتە هۆی مردنی سەربازەکان، کە ئەمەش لە کۆمەڵگادا دەشارنەوە. چونکە بنەماڵەکان بە شوێن هۆکارەکان ناکەون، بە ئاسانی مامەڵە دەکەن. تەنها هەندێک لە بنەماڵەکان بەدوای وردەکاریدا دەگەڕێن، دەبێ ئەمە ڕووبدات. بەڵام لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاکەپەدا ئەم دۆخە پێچەوانە بووەتەوە. کردەوەی هەڕەمەکی بەناوی دیسیپلینەوە زیادی کردووە.
مرۆڤ دەتوانێ بڵێ ئێستا سوپا زۆرتر لە سەرباز و فەرماندەی گرێبەست پێکهاتووە کە پەروەردەی سەربازی دەدەن و خراپترین کاریش بە شێوازی هەڕەمەکی ئەنجام دەدەن. چونکە فەرماندەکان ئەو بیرۆکەیەیان هەیە لەبەر ئەوەی حکومەت پارەی ئەو سەربازانە دەدات مافی خۆیانە هەر شتێکیان پێبکەن، وەک کرێکار سەیریان دەکەن. لەم بوارەدا لێدوانی بەشێک لە سەربازە گرێبەستیەکان دەرکەوت کە بەشێکیان دەستیان لەکار کێشاوەتەوە. بە تایبەتی سەربازەکان زۆرجار باسیان لەوە کردووە کە بەناوی پەروەردە و ڕاهێنانەوە وەک ئاژەڵ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و برسی دەکرێن و فەرماندەکانیان وەک خزمەتکار مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن. تا چەند ئەم دۆخە لەلایەن کۆمەڵگەی تورکیاوە هەستی پێدەکرێت یان لێپرسینەوەی لێدەکرێت؟ کوژرانی سەربازەکان کە لە ڕووداوەکانی پەروەردە، ڕاهێنان و خۆکوژیدا نیشان دەدرێت، لە بنەڕەتدا ئەوە دەردەخات کە هەم وڵات و هەم سوپا لە ناو سیاسەتە شکست خواردووەکانی ئاکەپەدا گیریان خواردووە و ڕزگاربوون لەم گێژاوە ئەستەمە.
تەنها لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا سەدان کەس گیانیان لەدەست داوە. لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئاکەپەدا بێگومان ژمارەی خۆکوژییەکان لە کۆمەڵگەدا زیادی کرد. بەڵام هۆکاری خۆکوشتنی سەربازەکان جیاوازە لە هۆکارەکانی کۆمەڵگا. کاریگەری شەڕ لەسەر دەروونناسی لە بەرزترین ئاستدایە لە ناو شەڕێکی بەردەوامدان. بۆیە دەتوانرێت کاریگەری شەڕ لەسەر دەروونناسی سەربازەکان لە دوو لایەنی بنەڕەتییەوە هەڵسەنگێندرێت؛ دەبێت کاریگەری لەسەر سەربازانی بەرەکانی شەڕ و سەربازانی پشتەوەی شەڕەکە هەڵسەنگێندرێت.
لەلایەکەوە سوپای تورک بانگەشەی ئەوە دەکات کە گۆڕەپانی شەڕدا هەمیشە لە پێشەوەیە، بەم شێوەیە سەربازەکانی هان دەدات. لەلای دیکەوە سوپای تورک هەوڵدەدات هەرێمەکانی گەریلا بە هێرشەکانی لە هەرێمەکانی دیکەی گەریلاکاندا داببرێت، بۆ پاراستنی داگیرکارییەکەی، بەڵام خۆی دەکەوێتە تەڵەوە. لە زۆر شوێندا دەکرێنە ئامانجی گەریلا، هەرکات دەیهەوێت هێڕش بکاتە سەر گەریلا ئەنجامی وێرانکەر بۆ سەربازەکانی دەهێنێ. بێ گومان زەبر و کاریگەرییەکان لەسەر سەربازانی بەردەوامی هەیە.
بۆیە سەربازە داگیرکەرەکانی تورک بەسەر ناوچەیەکی وا هێندە فراواندا بڵاوبوونەتەوە وەک یەکەیەکی گەورە، لە تەنیاییدا گیرودە هاتوون. چونکە ئەو شوێنانەی هەوڵدەدەن لێ جێگیر بن، بەردەوام لەلایەن هێزەکانی گەریلا دەکرێنە ئامانج و لێیان دەدرێت. بواری دەروونی مردنی ئەو سەربازانە شتێکی نوێ نییە، بەڵام ئەگەر نەمرن، گورزێکیان بەردەکەوێت کە ناتوانن بە خێرایی لێ ڕزگاربن. سەربازەکان دەزانن کە کاتێک بەسەریاندا دەدرێت، هیچ یەکەیەک بەهاواریانەوە نایەت و زۆر درەنگ دەکەوێت. لێرەشدا بێ دیسپلین و بێ ئەخلاقی لەناو یەکەکەدا دەبێتە هۆکار. کاتێک فەرماندە وەک ئاژەڵ لەگەڵ سەربازەکان مامەڵە دەکات، دۆخەکە زۆر جددیتر دەبێتەوە. لە دۆخێکی وادا سەربازەکان یان بە دەستی گەریلا دەمرن، یان خۆیان دەکوژن یان لەلایەن فەرماندەکانیەوە دەکوژرێن. واتە سەربازەکان بە هەر شێوەیەک بێت هەر دەمرن. ئەمە دۆخی سوپای داگیرکەری تورکە کە هەوڵی مانەوە لە هەرێمەکانی گەریلا دەدات.
دووەمیان دۆخی سەربازەکانە لە کەمپە سەربازییەکان، لە بەرەکانی پشتەوەی شەڕەکەن. ئەوانەی لە پێشەوە بە بریندارییەوە دەگەڕێنەوە بەردەوام باسی ئەو زەبر و گوشارە دەروونیانە دەکەن کە بەسەریاندا هاتووە. سەربازەکان باش دەزانن تەنانەت پێش ئەوەی بچن چارەنووسیان دەێتە چی. تێدەگەن کە وەک مەڕێک دەبرێن بۆ قوربانی. لە کەمپی سەربازەکاند شتێک بەناوی ژیان فێر نابن، فەرماندەکان بۆ کۆنترۆڵکردن پەنا بۆ شێوازی قورس و توند دەبەن. بە لێدوانی شایەتحاڵەکان ئاشکرایە بەدرێژایی ساڵان دەستدرێژی، سوکایەتی و ئەرک و بارودۆخی سەخت بەسەر سەربازەکاندا زیادیان کردووە.
لە ئەنجامدا جگە لەو سەربازانەی لە بەرەکانی شەڕدا گیانیان لەدەستداوە، ئەو سەربازانەی کە بە لێدوانی جیاواز مردنیان ڕاگەیەندراوە، مردنیان پڕ لە گومانە. دەبێت کۆمەڵگا لە سەر ئەو کوشتنانەی ناو سوپا لێپرسینەوە بکات. ڕژێمی ئەردۆغان کۆمەڵگای خستۆتە ژێر گوشارێکی زۆر قورسی فاشیزمەوە و هەرکەسێک دەنگ لەسەر ئەم بابەتانە بەرز بکاتەوە، لەلایەن سوپاوە دەستبەسەر دەکرێت و بە تۆمەتی خیانەت لە وڵات سزا دەدرێت. هەروەها میدیای دەسەڵات ڕۆڵێکی گەورە لەوبوارەوە دەگێڕێت. ئەردۆغان دیاری دەکات چارەنووسی کۆمەڵگا چ جۆر بێت و بەڕێگەی دامودەزگاکانی ڕاگەیاندنی له کۆمەڵگا گەندەڵی بڵاو دەکاتەوە. تا کەس نەپرسێت بۆچی هەواڵی مردن ناگاتە ماڵی سیاسەتمەدارێک یان کەسێکی دەوڵەمەند، ئەردۆغان بەو پێیە مامەڵە دەکات. دۆخێک کە لە هیچ وڵاتێکی تردا وەها نییە، وەک چارەنووسی کۆمەڵگای تورکیا سەیر دەکرێت.
لە دۆخێکی وادا کۆمەڵگا لە هەموو شتێک بێ ئاگا دەمێنێتەوە بە تایبەت لە ئەنجام و هێرشە داگیرکارییەکان. ئەمانە هەموو ئەو زیانانەن کە بەهۆی شەڕی ناڕەوا و ڕژێمی ئەردۆغانەوە بە سەر گەلانی تورکیادا هاتووە. ئەردۆغان بانگەشەی گەورەیی ئامانجەکەی دەکات و سیاسەتێکی هاوشێوەی هیتلەر پەیڕەو دەکات. ئەردۆغان هیتلەری ئەم سەردەمەیە، بکوژی بەکۆمەڵی مرۆڤەکانە. ئەو کردەوانەی دژی گەلی کوردستان ئەنجام دەدات. ئەگەر کۆمەڵگای تورکیا دەیەوێت ڕاستییەکان بە ڕوونی ببینێت، پێویستە گرنگی بە ڕاستییەکانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان بدات. چونکە تەڤگەری ئازادیی کوردستان پێوەرە سیاسی و ئەخلاقیەکان بە بنەما دەگرێت. لێرەدا نابێت هیچ گومانێک بمێنێی.