سی. پی. تی. : لە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک ١١ هاوڵاتی کوژراون
ئەندامی سی. پی. تی. کامەران عوسمان ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان ١١ هاوڵاتی کوژراون.
ئەندامی سی. پی. تی. کامەران عوسمان ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان ١١ هاوڵاتی کوژراون.
ئەندامی تیمی بەرپاکردنی ئاشتی جڤاکی (سی. پی. تی.) کامەران عوسمان، ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان ١١ هاوڵاتی کوژراون.
عوسمان دووپاتی کردەوە، لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا ٧ هاوڵاتی و لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان ٣ هاوڵاتی و لە ئەنجامی تەقینەوەی مین هاوڵاتییەک گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە دهۆک ٥ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٣ هاوڵاتی برینداربوون. لە هەولێر هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و ٨ هاوڵاتی برینداربوون. لە سلێمانی ٥ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٢ هاوڵاتی برینداربوون.