سی پی تی رەخنەی توند لە پرۆسەی دادگاییکردنی شێروان شێروانی دەگرێت

تیمی کوردستانی عێراقی سی پی تی لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی تەواوی پرۆسەی بە ناو دادگاییەکی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی لە دژی شیروان شێروانی بردە ژێر پرسیارەوە.

تیمی کوردستانی عێراقی سی پی تی کە لە ماوەی ڕابردوو بە شداری ٢٤ دانیشتینی کەیسی زیندانیانی بادینانی کردوە، لە دوایین دانیشتین کە ٢٠ی تەمووزی ئەمساڵ لە هەولێر بەرێوەچوو سی پی تی لەو دانیشتنە ئامادە بوو کە تێیدا حوکمی چوار ساڵ زیندانی بۆ شێروان شێروانی ڕۆژنامەنووس درێژکرایەوە.

دەربارەی ئەو دادگایکردنە سی پی تی لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی تەواوی پرۆسەی دادگای کردنەکەی خستە ژیر پرسیارەوە و ڕەخنەی جدی لێگرت، ئەو بریاری لە دژی شێروان شێروانی بە بڕیاریکی سیاسی بە ناو کرد، نەک یاسایی.

سی پی تی ڕەخنەی و تێبینەکانی خۆی بە چەند خالێک بەم شێوەیە هێنایە زمان:"

یەکەم: هۆڵی دادگا بە سەربازی کرابوو بەلاینی کەمە نزیکەی ١٥ سەرباز لە ناو هۆڵی داداگابوون بە چەکەوە زیاتر لەوەش لە دەرەوە بە چەکەوە ڕاوستابوون، چۆن کەسێک دەتوانێت لە ژینگەیکی وادا داکۆکی لە خۆی بکات لە کاتێکدا ئەو کەسە چەکدارانە ئەو کەسانەن کە سکاڵایان لە سەر شێروان شیروانی تۆمار کردوە."

دووەم: پرۆسەکە نا دادی بوو چوونکە پارێزەرانی شێروان بە هیج شێوەیەک نەیان توانی پەڕاوی دادگا و پەڕاوی لێكۆڵینەوە ببینن، چۆن کەسێک دەتوانی داکۆکی لە خۆی بکات ئەگەر نەزانی پەڕاوی لێکؤلێنەوە و پەڕاوی دادگا چییان تێدایە.

سییەمم: ئەو شاهید و گەواهیدەرانەی لە دادگا ئامادەبوون هەموویان بێ تاوانی شێروان شێروانیان سەلماند و ئاماژەیان بەوە کرد کە وەکالەتیان داوە بە شێروان شێروانی بۆ ئەوەی لە جیاتی ئەوان ئیمزا بکات و داوکاری ئەوان بەرز بکاتەوە.

 چوارەم: بەرێز دادوەر پرسیاری لە شایەدەکان کرد ئایە ئێوە هێچ زیانێکتان بەرکەوتوە کە لە جیاتی ئەوە شێروان شیروانی ئیمزای کردوە، شایدەکان وتیان نەخێر هێچ زیانێکمان پێ نەگەیشتوە بەڵکو ئێمە خۆمان داوامان لە شێروان کردوە کە ئیمزا لە جیاتی ئێمە بکات.

پێنجەم: نوێنەری زیندانی چاکسازانی گەورانی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد:" شێروان شێروانی ناو ناوبانگی ئێمەی خراپ کردوە بۆیە ئێمە سکاڵامان تۆمار کردوە" ئێمە وەک سی پی تی پرسیار دەکەین کە دۆکۆمێنتێک بۆ ناوخۆی زیندان بووە چۆن چۆتەوە دەرەوە و ناو ناوبانگی ئێوە خراپ کردووە".

شەشەم: ئێمە زۆر نیگەرانین لە دۆخی تەندروستی زیندانیان و نیگەرانین لەوەی زیندانیان ئەشکەنجە دەدرین و مافەکانیان بۆ دەستەبەرناکرێت، ئەوەی ئێمە تێبینیمان کردوە سیستەمی دادوەری لە کوردستان سەربەخۆ نیە، بەڵکو وەک کەەرەستەیەک بەکاردێت بۆ دەسەڵاتی حیزبە سیاسیەکان و سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەبەرین .

حەوتم: نێچیرڤان بارزانی، مسرور بارزانی و بەرپرسانی تری هەرێمی کوردستان دەڵێن دادگا لە  هەرێمی کوردستان ئازاد و سەربەخۆیە، بەڵام ئیمە بینیمان ئومێد بەرۆشکی لەبەر ئەوەی ڕەخنەی لە مەسرور بارزانی گرتبوو لە نێوە شەودا لە ماڵی خۆیاندا ڕفاندیان، دواتر ئاماژە بەوەکرا کە بە بڕیایر مەسرور بارزانی ئازاد کراوە. کەواتە بڕیاری ئازادی بە دەستی مەسرور بارزانی بێت ئەوکاتە بڕیاری دەستگیرکردنیشی هەر بە دەستی مەسرور بارزانی بووە نەک دادگا.

هـ . ب