تاڵەبانی: خاکی هەرێمی کوردستانیان فرۆشتە دوژمنانی کورد
سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان ماوەیەکی درێژە لەژێر دەسەڵاتی یەک حزبدایە و دووپاتی کردەوە ئەم حزبە خاکی کوردستانی فرۆشتووە بە دوژمنانی کورد.
سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان ماوەیەکی درێژە لەژێر دەسەڵاتی یەک حزبدایە و دووپاتی کردەوە ئەم حزبە خاکی کوردستانی فرۆشتووە بە دوژمنانی کورد.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە) بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی دەسپێکردنی کەمپەینی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی یەنەکە بەبێ ناوهێنان ئاماژەی بە پەدەکە کرد، ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان ماوەیەکی درێژە لەلایەن حزبێکەوە بەڕێوەدەبرێت و ئەم حزبە هەرێمی کوردستانی فرۆشتووە بە دوژمنانی گەلی کورد.
سەرۆکی یەنەکە گوتی: "دەبێت هاوڵاتیانمان هەست بە ئارامى بکەن نەک وەک ئێستا درۆنى وڵاتان بەسەر ئاسمانماندا دەفڕێت و ڕۆژانە هاوڵاتیان دەکوژن و کەسیش لە بەرامبەرى نایەتە دەنگ".
هەروەها ڕایگەیاند ئەو حزبەى لە هەرێمى کوردستان دەسەڵاتدارە هەموو سەرنجى لاى گیرفانى خۆیەتى و ڕێگا نادەن بەغدا مووچەى فەرمانبەران بنێرێت ئەمەش یاریکردنە بە هاوڵاتیان.
تاڵەبانی ڕایگەیاند پێشتر هەرێمى کوردستان لە ئاستى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى ڕێزێکى زۆرى لێدەگیرا، چونکە ئازادیى هەبوو، بەڵام ئێستا نووسەران و ڕۆژنامەووسان لەسەر نووسینى وتارێک دەستگیر دەکرێن و تۆمەتى تیرۆریان دەدرێتە پاڵ.
لەکۆتاییدا گوتی: "لاى ئێمە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان جیاوازى نییە و ئەگەر هاوڵاتییانمان متمانەمان بداتێ هیچ جیاوازییەک ناهێڵین".