تاژێ: لێپرسینەوە لە بکوژی ژنان دەکەین
تاژێ بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی بەرامبەر تیرۆرکردنی فریال سلێمان دەربڕی و گوتی: "لێپرسینەوە لە دوژمن دەکەین".
تاژێ بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی بەرامبەر تیرۆرکردنی فریال سلێمان دەربڕی و گوتی: "لێپرسینەوە لە دوژمن دەکەین".
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بە ڕاگەیاندراوێک تیرۆرکردنی فریال سلێمان خالدی لە کەرکوک شەرمەزار کرد و گوتی: "هەر ژنێک لە هەر کوێ بەرامبەر داگیرکاری ڕاپەڕێت، دەکرێتە ئامانج و شەهید دەکرێت".
ڕاگەیاندراوەکەی تاژێ لەلایەن نەعیم بەدە خوێنرایەوە.
لە کەسێتی هەڤاڵ زەلادا هەموو شەهیدانی ئازادی یادکرانەوە، گوترا: "دەوڵەتی تورک و پەدەکەی هاوکاری چەندین هەڤاڵی ئێمەیان کردۆتە ئامانج و تیرۆریان کردن، هۆکارەکەشی ترسیانە لە هێزی ژنان، بەڵام باش بزانن ئێمە ژن هەرگیز کۆتاییمان نایەت و سەدان پێشەنگ لە ئێمە دێنە شوێنی ئەوان و لێپرسینەوە لە دوژمن دەکەین".
هەروەها بەبۆنەی ٦ هەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین، پشتیوانی جڤاک و بەتایبەت ژنانی ئێزدی بۆ گەلی عەفرین دووپاتکرایەوە، بەڵێندرا عەفرین لەدەستی چەتەکان ڕزگار دەکرێت، شەنگال و ڕۆژئاوا یەکن. با دوژمن بزانێت نە ڕۆژئاوا بێ شەنگال و نە شەنگال بێ ڕۆژئاوا دەبێت، گوترا: "پێکەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکان دەردەکەین".
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی عەفرین و شەنگال و ڕۆژئاوا" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.