تاژێ ناڕەزایەتی دەربڕی دژی تاوانکارییەکانی دەوڵەتی تورک

تاژێ ناڕەزایەتی دەربڕی دژی تاوانکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەرامبەر ژنانی کوردی عەفرین و گوتی: "پێویستە دەوڵەتی تورک چەتەکانی دادگایی بکرێن".

لەو ڕۆژەوەی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، تاوانکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر پێکهاتەکانی هەرێمەکە لە کوشتن و دەستدرێژی و ڕفاندن و داواکردنی فیدیە  هەڕەشە و تاڵانکردنی سرووشت بەردەوامە. بەم دواییانە بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی بەدیکۆمێنت کردنی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ، دادگای تورک لە عەفرین سزای قورسیان بەسەر ١٠ ژندا سەپاندبووە و ٩ ژنیان کوردن.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بە ڕاگەیاندراوێک تاوانکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەرمەزار کرد. ڕاگەیاندراوەکە لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدانی شەنگال لەلایەن ئەندامی دەستەی هەماهەنگی تاژێ، نەعیم بەدەل خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخراوەتە سەر پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە هەرێمە داگیرکراوەکان و دەڵێت: "بەتایبەت ژنان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک دەبنەوە. ئەم تاوانکارییەی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە بەرچاوی ڕێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ ئەنجام دەدرێت. ژن لە هەرێمەکە دادگایی دەکرێن و بڕیاری لەسێدارەدانی ٢ ژن دراوە.  

سزای قورس بەسەر ژنان دەسەپێنرێت. لەسەر ناوی ژنانی ئێزدی دەنگمان دەگەیەنینە هەموو جیهان، پێویستە سنوورێک بۆ پێشێلکاریەکانی ئەردۆگان دابنرێت. پێویستە داگیرکەرانی هەرێمەکە دادگایی بکرێن. هیچ جیاوازییەک لەنێوان ئەردۆگان و داعش نەماوە. هەردووکیان هەمان تاوان ئەنجام دەدەن، بانگەواز لە تەواوی ڕێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ دەکەین، خاوەنداری لە ژنانی عەفرین و هەرێمە داگیرکراوەکان بکەن. دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین و بەرامبەر زۆرداران سەر نەوی ناکەین".

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.