تەرمی ڕێبەر سۆیدان کە لە زیندان کوژرا، لە گەڤەر بەخاکسپێردرا
تەرمی زیندانی ڕێبەر سۆیدان کە بەشێوەیەکی گوماناوی لە زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری F ی وان گیانی لەدەستدا، بە بەشداری سەدان کەس لە گەڤەر بەخاکسپێردرا.
تەرمی زیندانی ڕێبەر سۆیدان کە بەشێوەیەکی گوماناوی لە زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری F ی وان گیانی لەدەستدا، بە بەشداری سەدان کەس لە گەڤەر بەخاکسپێردرا.
تەرمی زیندانی ڕێبەر سۆیدان کە بەشێوەیەکی گوماناوی لە زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری F ی وان گیانی لەدەستدا، پاش ڕاپۆرتی توێکاری لە نەخۆشخانەوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، بنەماڵەکەش تەرمەکەیان وەرگرت و گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ. تا گەیشتنی بە زێدی خۆی کاروانی تەرمەکەی لە چەندین خاڵی پۆلیس و سەربازی وەستێنرا. سەرەڕای ئاستەنگەکان بە بەشداری بنەماڵە و ئەندامانی ڕێکخستەکانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) گەڤەر، ئەندامانی کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان (توای دەر) و سەدان کەس، تەرمەکەی بەخاکسپێردرا.
پێش بەخاکسپاردی کاروانەکە لە چوارڕیانی نەخۆشخانەی دەوڵەتی گەڤەر گەمارۆدرا، پۆلیس ڕێگەیان نەدا تەرمەکەی لە نەخۆشخانە و مزگەوت بشۆردرێت. بنەماڵەکەش بەو هۆیەوە تەرمەکەیان لە ماڵەوە شۆرد.
پاش بەجێگەیاندنی ڕێوڕەسمە ئایینییەکان لە گۆڕستانی ئاسری بە بەشداری سەدان کەس تەرمەکە بەخاکسپێردرا. هاوسەرۆکی دەم پارتی گەڤەر، ئەرجان سەڤمەز سەرەخۆشی لە گەل کرد.