تەرمی گەریلای هەپەگە زەردەشت سوروچ بەخاکسپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە زەردەشت سوروش کە ١ی ئەیلول لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە باگۆک شەهید ببوو، لە گوندی زۆنجکی پرسوس بەخاکسپێردرا.

تەرمی گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) زەردەشت سوروچ (ئادەم ئۆزکان) کە ١ی ئەیلول لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە چیای باگۆک شەهیدببوو، لە گوندی زۆنجکی پرسوس بەخاکسپێردرا.

دوای دەرچوونی ئەنجامی پسکنینی دی ئێن ئەی بنەماڵەی گەریلا زەردەشت، تەرمەکە لە بەشی توێکاری نەخۆشخانەی توێژینەوە و فێرکاری مێردین وەرگیرایەوە و گواسترایەوە بۆ گوندی زۆنجک.

گۆڕستانی گوندی زۆنجک لەلایەن سەدان سەربازەوە گەمارۆدرابوو، جگە لە بنەماڵەکەی نەیانهێشت کەسی تر بەشداری لە بە خاکسپاردنی تەرمەکەدا بکات، هەروەها رێگریشیان لەوەکرد کە نوێژ و مەراسیمی ئاییی لەسەر تەرمەکە ئەنجام بدرێت.

بڕیارە پرسەی شەهید زەردەشت سوروچ لە ناوەندی پرسوس و لە ماڵی باوکی بەڕێوەبچێت.