تەرمی شەهید دیرەن ئامەد بەخاکسپێردرا
گەریلای هەپەگە مەزڵوم شەنەر کە لە نزیک ئەلکێ شەهیدببوو، دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ بەسەر شەهیدبوونی، لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا تەرمەکەی بەخاکسپێردرا.
گەریلای هەپەگە مەزڵوم شەنەر کە لە نزیک ئەلکێ شەهیدببوو، دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ بەسەر شەهیدبوونی، لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا تەرمەکەی بەخاکسپێردرا.
تەرمی گەریلای هەپەگە مەزڵوم شەنەر (دیرەن ئامەد) کە ٩ی ئابی ئەمساڵ لە دەوروبەری گوندی ئەلکێی شڕنەخ شەهیدببوو، دوای چوار مانگ رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. دوای دەرکەوتنی ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی تەرمی گەریلا دیرەن ئامەد لە گۆڕستانی بێکەسانی خانیێن ئافەتێ لە ناوەندی شڕنەخ وەرگیرایەوە و تەرمی گەریلا دیرەن ئامەد لە گۆڕستانی یەنیکۆی ناوچەی رەزانی ئامەد بەخاکسپێردرا.
پۆلیس بەر لە بەخاکسپاردنی تەرمەکە، گۆڕستانەکەیان گەمارۆدا و نەیانهێشت بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی پشتیوانی لەو بنەماڵانەی کەسوکاریان لە لانکەی مرۆڤایەتیدا لەدەستداوە (مەبیا-دەر)، نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنیەکان و پارتە سیاسیەکان بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمەکەدا بکەن. جگە لە بنەماڵەی شەنەر رێگە نەدرا هیچ کەسێکی دیکە بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمەکەدا بکات.
بەو جۆرە تەرمی شەنەر لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا بەخاکسپێردرا و جەماوەرەکە لەبەردەم دەرگای گۆڕستان مانەوە و بنەماڵەکەیان جێنەهێشت.
هـ . ب