تەرمی تاهیر دەمیرتاش نێژرا
تەرمی تاهیر دەمیرتاش باوکی هاوسەرۆکی گشتی پێشوی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش، لەگۆڕستانی ماردین کاپ نێژرا.
تەرمی تاهیر دەمیرتاش باوکی هاوسەرۆکی گشتی پێشوی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش، لەگۆڕستانی ماردین کاپ نێژرا.
تەرمی باوکی هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش کە لەدۆزی کۆبانیەوە گیراوە، بۆئەوەی ڕێڕەسمە ئاینیەکان ئەنجامبدرێت برایە گۆڕستانی یەنیکۆی ناوچەی ڕێزانی ئامەد. دەمیرتاش لەبەر ڕەوشی "دیلێتی" نەیویست بەشداری مەراسیمی پرسەکە ببێ. سیاسەتمەدار و خۆشەویستانی دەمیرتاش لە مەراسیمی ناشتنەکەدا ماڵباتی دەمیرتاشیان بەتەنها نەهێشتەوە.
هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری و بەشێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی، نوسەران، ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران بەشداری مەراسیمەکەبوون.
داوی ئەوەی خوێندنی نوێژی تەرم لە گۆڕستانی یەنیکۆی ئەنجامدرا، بۆ بەخاکسپاردنی تەرمەکە برا بۆ گۆرستانی ماردین کاپی ناوچەی ئامەد. لەسەر گۆڕی دەمیرتاش بە زاراوەی کرمانجکی کوردی دوعا خوێندرا.
پاشان سەردانی پرسەخانەی لجێ کرا.