ڤیدیۆی تێکشکاندنی زرێپۆشێکی سوپای تورکی داگیرکەر لە زاپ بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی ٩ی ئابی هێزەکانی گەریلای بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا زرێپۆشێکی سوپای تورکی داگیرکەر تێکشکێنرا و ٧ داگیرکەریش سزا دران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە ڕایگەیاندبوو:

"لە ٩ی ئاب و کاتژمێر ١٩:٠٠دا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە جۆری پانزەر، کە لە کونیشکاوە بەرەو مەیدانی بەرخودانی چەمچۆ لە زاپ دەڕۆیشت لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە خرایە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵ و بە چەکی قورس لێی درا. لە ئەنجامدا زرێپۆشەکە بە تەواوی تێکشکێنرا و ٧ داگیرکەریش سزادران و داگیرکەرێکیش برینداربوو. پاش ئەو چالاکییە داگیرکەران بە هەلیکۆپتەرە سکۆرسکییەکان  کوژراوەکانیان لە ناوچەکە گواستەوە".

ژ.ت