وەزیری بەرگری تورک گەیشتە هەولێر

وەزیری بەرگری تورک دوایی کۆبوونەوەکانی بەغدادی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی، بەرەو هەولێر بەڕیکەوت، بڕیاڕە لەگەڵ سەرۆکی هەرێم، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەدەکە کۆببێتەوە.

شاندی بەرپرسانی تورک کە پێکهاتووە؛ وەزیری بەرگری یەشار گولەر و فەرماندەی گشتی سوپا مەتین گوراک. دوای سەردانەکەی بەغداد بەرەوە هەولێر بەڕێکەوتن.

گولەر چاوپێکەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم دا ئەنجامداوە.

ڕاگەیاندرا وەزیری بەرگری هەر لەو سەردانەدا چاوی دەکەوێت بە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی و سەرۆکی پەدەکە مەسعود بارزانی.

لەم هەفتەیی کۆتایدا کۆمەڵیک چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە لە نێوان شاندی تورکی، بەرپرسانی عێراقی و هەلێردا ئەنجامدراوە.

هە ر لە چوارچێوەی ئەم سەردانەنادا پێشتر لە ٢٢ی کانوونی دووەم ڕاوێژکاری (میت) ئیبراهیم کاڵن سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد و هەولێر کۆببوەوە. لە ٦ی شوباتدا وەزیری بەرگری تورک یەشار گولەر و فەرماندەی گشتی سوپا مەتین گوراک گەیشتنە بەغداد.