یادی فەرماندەی گەریلا دیار نوڕشین کرا

فەرماندەی هەپەگە دیار نورشین کە 20ی تیشرینی یەکەمی 2021 لە زاپ لە ئەنجامی هێرشی دەولەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو، لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور یادی کرایەوە.

 لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخموور)، فەرماندەی هەپەگە (فەیزی کایا) ناسراو بە دیار نورشین، کە لە ٢٠ی تیشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی زاپ شەهید بوو، بە نمایشکردنی کۆرتەفیلمێک سەبارەت بە ژیانی شەهید یادی کرایەوە.

ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان بەڕێوە چوو. دوای ڕێزلێنان، خوشکی شەهید دیار نۆرشین، بێریڤان کایا، لەسەر بەناوی بنەماڵەکەی قسەی کرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا، بێریڤان کایا سەرنجی خستە سەر ئامانج و خواستی شەهیدانی ئازادی کوردستان و وتی: هەر چەندە لەسەر شەهیدان قسە بکەی دووبارە نییە، ئەوەی پێویستە ئەنجام بدریت بەدیهێنانی خەونەکانیانە. شەهیدەکانمان لە دڵماندا بە زیندووی دەهێڵینەوە. ئەوەی ڕێکخستنەکەمانی کرد بە ڕێکخستنێکی کوردەواری، بەهای شەهیدەکانمان و هاوڕێیەتییان بوو. سەرەڕای ئەوەی کە برینداریش بوو بەلام هەمیشە دەی ویست لە سەنگەرەکانی پێشەوە بەرامبەر بە دۆژمن شەڕ بکات. ئەوەی کە بۆ ئێمە روونە تۆلە سەندنەوەی هاوڕێکانمان و ئازادی ڕێبەرمانە. خۆی دەڵێت، "ژیانێک کە ئازادی تێدا نەبێت بۆ من هیچ واتایەکی نییە"، ئەو ساتانەی کە ئەو تێیدا دەژیا ساتی زۆر بە مانادار بوو، هەموو تەمەنی خۆی بە ئازادی ژیا. ئێمە وەک بنەمالە و گەلی کەمپەکە تاکۆتا هەناسەمان پەیرەوی ڕێگای ئەوانین.

هەروەها کۆرتە فیلمێک نمایشکرا کە باس لە ژیان و تێکۆشانی شەهید دیار نۆرشین دەکات.

مەراسیمەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.