ئاگری نەورۆز لە وێرانشار کرایەوە

لە ناوچەی وێرانشاری رحا بە دروشمی “ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک” و “نەورۆزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی” نەورۆز پیرۆز کرا.

پیرۆزکردنی نەورۆز

لە ناوچەی وێرانشاری رحا نەورۆز بە بەشداری هەزاران کەس پیرۆز کرا. گۆڕەپانی نەورۆز بە ڕەنگی سەوز، سوور و زەرد ڕازێنرایەوە و پانکارت بە نوسینی "ئاگری نەورزۆ درەوشاوەتر بووە" دانرا. جەماوەری گەل بە جل و بەرگی نەتەوەیی ڕژانە گۆڕەپان و ماوەیەکی زۆر هەڵپەڕین.

دایکی ئاشتی فاتمە ئاکباش گوتی: "بە قوربانی دان گەشتینە ئەم ئاستە. پشتگیری ڕێبەرەکەمانین و بە ڕێبەرەکەمان باوەڕ دەکەین. سەردەکەوین."

ئەندامی ئەنجووومەنی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان تارق یازگان گوتی: “بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان بۆ تێکۆشان لە دایکبوونەوەیە. ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان بێگومان مسۆگەر دەکرێت. لەگەڵ بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان تێکۆشان مەزن دەکەین.”

پەرلەمانتاری رحای دەم پارتی دیلان کونت ئایان گوتی: "ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا ئاگری نەورۆزی لە ئیمراڵی داگیرساند. ئەم ئاگرە گەش دەکەین."

پاشان ئاگری نەورۆز بە پێشەنگایەتی دایکانی ئاشتی بە دروشمی ‘بژی سەرۆک ئاپۆ’ داگیرسێنرا.

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕین کۆتایی هات.