ئاکەپە لە مێرسین شوێنی دەنگدەران دەگۆڕێت

ئەندامی پەرلەمانی دەم پارتی مێرسین عەلی بۆزان وتی:"بۆیان دەرکەوتووە کە ئاکەپە دەنگدەرانی بە پێی خۆی داناوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوان بەرامبەر ئەمە دەوەستنەوە".

پەرلەمانتارانی مێرسینی دەم پارتی، عەلی بۆزان و پەریهان کۆجا ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان بۆیان دەرکەوتووە کە شوێنی دەنگدەران لە مێرسین گۆڕاوە.

بۆزان لەگەڵ ئاژانسی فۆرات قسەی کرد و وتی:" لە ١ی تشرینی یەکەم کار لەسەر ئەو پرسە دەکەن، چونکە دوای هەڵبژاردنە گشتییەکانی مانگی ئایار، سەرجەم تۆماری دەنگدەرانیان سەبارەت بە ١ی تشرینی یەکەم، لە لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان وەرگرتووە و بۆیان دەرکەوتووە کە ٣ هەزارو ٢٠٠ دەنگدەر لە ماوەی چوار مانگدا لە شارۆچکەی ئاکدەنیز زیادی کردووە.

بۆزان ڕایگەیاند، بۆ زیادکردنی ژمارەی دەنگدەران هیچ شوێنێکی کار دروست نەکراوە و وتی:"لە ساڵی ٢٠١٤ــــەوە شارۆچکەی ئاکدەنیز بەردەوام ژمارەی دەنگدەرانی کەمکردووەتەوە، واتە کۆچیان کردووە، لەو شوێنانەی کۆچ کردن ڕوویداوە، لە ماوەی چوار مانگدا ٣ هەزار و ٢٠٠ دەنگدەر زیادی کردووە ئەوەش گوماناوییە".

بۆزان ڕوونیشیکردەوە، کارەکانی گۆڕین و تۆمارکردنی شوێنی دەنگدەر لەلایەن ئاکەپە لەلایەن شارەوانی ئاکدەنیزی ئاکەپە ئەنجام دەدرێت.

عەلی بۆزان پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕایگەیاند، هەندێک کەس نازانن بەبێ خزمەت چی دەکەن و دەڵێت:"بەتایبەت لە ناوچەی مەزیتلی، یەنی شەهیر، تۆرۆسلار، بە گەل دەڵێن ژمارەی ناسنامەی تورکی خۆتان بدەن، ئێمە هاوکاری کۆمەڵایەتیتان پێدەدەین". تۆماری دەنگدەرەکانیان وەرگرتووە. ئەو کەسانە بەم شێوەیە فریو دراون، لەم ڕووەوە ئێمە داواکاری پێشکەش بە دانیشتووان و داواکاری گشتی دەکەین و ڕووبەڕووی ئەمە دەبینەوە".