تا دێت گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر توند و چڕ دەکرێتەوە، هاوکات ناڕەزایتیەکان و چالاکی لە دژی ئەو گۆشەگیرەییە تا دێت فرانتر و بەهێزتر دەبێت و درێژەی هەیە.
چرۆ حوسێن ئەندامی کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان لە باشوری کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ئازادیی ڕێىەر ئۆجالان بووە بە بابەتێکی بنەڕەتی بۆ چارەسەری و وتی:" دەیانەوێت بەو گۆشەگیری و گوشارانە بەرخودان و باوەڕی ڕێىەر ئاپۆ بشکێنن، بەڵام خەیاڵیان خاوە، چونکە هەموو تاکێکی کورد لە فکر و ڕامانی ڕێبەر ئۆجالان تێگەیشتوە، هەر چەندە گوشاریش بکەن ئێمە زیاتر لەسەر ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و مافەکانی خۆمان کار دەکەین".
'پرسی کورد و ڕێبەر ئۆجالان لەیک جیا ناکرێتەوە'
پارێزەر چرۆ حوسێن جەختی لەوەش کردەوە، پرسی ڕێبەر ئۆجالان وا بەستەیە بە پرسی کوردەوە، لەبەر ئەوە مرۆڤ ناتوانیێ دۆسیەی ڕێبەر ئۆجالان و پرسی کورد لە یەک جیا بکاتەوە، پرسی کورد لەم کاتەدا زۆر گرینگە. ئەو دۆخە سیاسییەی لە ناوچەکە هەیە و ڕوو دەدەن، هەموویان پەیوەستن بە پرسی ڕێبەر ئۆجالانەوە.
'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بووەتە بابەتێکی بنەڕەتی دەست لێبەر نەدراو'
چرۆ حسێن ئەندامی کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان سەرەنجی ڕاکێشایە سەر گوشارەکان لەبەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ و وتی:" لەگەڵ هەموو ئەو ڕەوشانەی کە لە ناوچەکە ڕوو دەدەن، دەزانین گوشارێکی زۆر لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەیە، چونکە پرسی ڕێبەر ئۆجالان بووەتە بابەتێکی بنەڕەتیی دەست لێبەر نەدراو بۆ ئازادیی گەلی کورد و چارەسەریەکەی. هاوکات لەگەڵ گوشارەکان گۆشەگیرییەکی توندیشی لە دژ بەرێوە دەچێت، لەبەر ئەو گوشارانە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ نازانرێت، بەڵام چالاکییەکان بۆ ئازادیی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە و هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەیە، کە ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەێکی جەستەیی ئازاد بکرێت. دوژمن هەرچەندە بیەوێت بەو گوشار و گوشارانە بەرخودان و باوەڕی ڕێبەر ئاپۆ بشکێنێت، بەڵام خەیاڵیان خاوە، لەبەر ئەوەی هەموو تاکێکی کورد ئایدۆلۆژیا و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشتوە، چەندە گوشارەکان زیاد بکەن ئێمە زیاتر بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و مافەکانی خۆمان تێکۆشان دەکەین".
"وێرای هەموو گوشارەکان ئێمە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ کار دەکەین"
لە درێژەی قسەکانی دا پارێزەر چرۆ حوسین باسی ئاستەنگیەکانی بەردم کۆمیتەکەیان کرد و وتی: لە باشوری کوردستان دۆخێکی سیاسیی جیاواز هەیە، هەندێک جار گوشار لەبەر کارەکانی کۆمیتەکەیان دروست دەکرێت و ناهێڵن کارەکانیان بەرێوەببەن و وتی: "ئێمە وەک ٤٣ پارێزەر ویستمان لێدوانێک بدەین بۆ پشتگیری لەو پارێزەرانە، کە دەیانەوەێت بچن بۆ ئێمراڵی، بەڵام کارەکەمان ئاستەنگ کراو و نەیانهێشت کارەکانمان بەڕێوە ببەین، بەڵام چالاکیەکانمان بۆ بۆ شەرمەزارکردنی ساڵیادی دەست پێکردنی پیلانگێرێی لەسەر ڕێبەر ئۆجالان بە سەرکەوتوی و سەربەرزانە ئەنجامدا، ئێـمە لێرەوە ڕای دەگەینین هەرچەندە ئاستەنگمان بۆ دروست بکەن لە کارو بارەکانمان ڕانەوەستین و کار دەکەین بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان."
'بێدەنگیی نێونەتەوەیی لەوە سەرچاوە دەگرێت، کە ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان مەترسی دەکاتە سەر بەرژەوەندیەکانیان'
چرۆ حوسێن ئەندامی کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان لە باشوری کوردستان لە کۆتای قسەکانی دا سەرنجی ڕاکێشایە سەر بێدەنگی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەسەر پرسی گۆشەگیری و لەسەر ڕێبەری گەلی کورد و وتی:" بێدەنگیی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە بەرامبەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ لەوە سەرچاوە دەگرێت، کە فکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ فکرێکی مرۆیی و جیهانییە و هەموو گەلان لە خۆی دەگرێت، لەبەر ئەوە سیستمی گڵۆباڵی جیهانی ئەو فکرە لەسەر دەسەڵاتداریی خۆی بە مەترسی دەزانێت، بۆیە بێدەنگیی هەڵبژاردوە لە بەرامبەر پرسی کورد و گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان، ئەوەش شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و پرسێکی گەورە دەکاتە سەر کۆی بەناوی دیموکراسی و ئازادی، کە سیستەمی جیهانیی باسی لێوە دەکەن".
ژ.ت