یەبەشە لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

یەبەشە رایگەیاند کە لە هێرشی درۆنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، میوانێکیان گیانی لە دەست داوە و هەڤاڵێکیشیان بریندار بووە.

یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) لەبارەی هێرشی ئەمڕۆی درۆنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شەنگال راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکەی یەبەشە بەم شێوەیەیە:

" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک میوانخانەی ئێمەی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا میوانێکمان گیانی لە دەست دا و هەڤاڵێکمان بریندار بوو. میوانەکەمان ناوی سەعید ئەشورە و خەڵکی خانەسۆرە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ماوەیەکی زۆرە هێرشی ئاسمانی لەبەرامبەر شەنگال ئەنجام دەدات. هێرشەکەی ئەمڕۆش، هەمان ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەخاتەڕوو. ئەمە یەکەم هێرش نییە کە لەبەرامبەر خەڵكی ئێزدیمان ئەنجام دەدریت، لە بناغە و ناوەڕۆکی هێرشەکاندا، بەردەوامی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی ئێزدیمان هەیە."

ف.ق