ئه‌مه‌ش ملوانكه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی كه‌ كوشتنیان شاردرابووه‌وه‌

گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ له‌كۆتایی مانگی ئایاردا له‌چالاكیه‌كدا ١١ داگیركه‌ریان سزادابوو گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بڵاوكرده‌وه‌. له‌دیمه‌نه‌كاندا ملوانكه‌ی ناسنامه‌ی دوو سه‌ربازی پله‌دار هه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك كوژرانیان ده‌شارێته‌وه‌.

له‌ ٢٩ی ئایار كاتژمێر ١٧:٣٠ كاتێك كه‌ داگیركه‌ران ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی زه‌مانی سه‌ر به‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری بچن گه‌ریلا له‌ داگیركه‌رانیاندابوو. گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوی بڵاوكردبووه‌وه‌.

له‌ دیمه‌نه‌كاندا كۆڵه‌پشت، چه‌ك، مه‌خزه‌ن، چه‌قۆ، لایتی ده‌ستی، بیستۆك، ته‌سبیح، دوربین و ملوانكه‌ی ناسنامه‌ی دوو سه‌ربازی پله‌داریش هه‌یه‌. له‌ دیمه‌نه‌كاندا ناسنامه‌ی چاوشی پسپۆڕی سه‌رباز یونس ئه‌یلیك و چاوشی پسپۆڕ عه‌لی تاشكین (لیوای كۆماندۆی سێرت) و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئه‌وانیش هه‌یه‌.

گه‌ریلایه‌ك له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازیه‌كه‌ باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ وه‌ك دوو تیم چالاكیان كردووه‌، ١١ داگیركه‌ر سزادران و چوونه‌ سه‌ر ته‌رمی ٩ سه‌رباز. گه‌ریلا باسی له‌وه‌كرد كه‌ چه‌كێك كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ هی یونس ئه‌یلوكه‌. له‌ هه‌مان كاتدا گه‌ریلا ژماره‌ی چه‌ك و ملوانكه‌ی ناسنامه‌ی عه‌لی تاشكینیش له‌ كامێراوه‌ نیشان ده‌دات".

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی دابوو:

"له‌ ٢٩ی ئایاردا كاتژمێر ١٧:٣٠ داگیركه‌ران كه‌ ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی شه‌هید زه‌مانی له‌ هه‌رێمی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری بێن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر لێیاندرا، ١١ داگیركه‌ر سزادران. له‌ چالاكییه‌كه‌دا ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون. هێزه‌كانمان له‌ چالاكیه‌كه‌دا چوونه‌ سه‌ر ته‌رمی ٩ داگیركه‌ر. ئه‌وه‌ ده‌ستنیشان كرا كه‌ چاوشی پسپۆڕ یونس ئه‌یلك، چاوشی پسپۆر عه‌لی تاشكن (لیوای كۆماندۆی سێرت)، چاوشی پسپۆر مه‌ولود چه‌تین و چاوشی پسپۆر ئه‌حمه‌د ئاكپنار سزادراون.

له‌سه‌ر ئه‌و داگیركه‌رانه‌ چه‌كێكی ئێم پی تی – ٦٦ و ٢ مه‌خزه‌ن، زنجیرێكی چه‌كی بی كه‌ی سی و ٤٧٠ فیشه‌ك، ٢ پاكه‌تیفیشه‌ك، مه‌خزه‌نێكی چه‌ك، رۆكێتێكی بی-٧، ١٠ مه‌تر فتیله‌، ئامێرێكی ته‌قاندنه‌وه‌، ٣ جانتای سه‌ربازی، كامێرایه‌كی حه‌راری، دوربینێكی شه‌و، دوربینێكی رۆژ، باترییه‌ك و پانێلێكی خۆری گه‌ڕۆك له‌سه‌ر ئه‌و داگیركه‌رانه‌ هه‌ڵگیرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ژیانی و ته‌ندروستی  ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا".

هـ . ب