ئه‌و ئه‌ڤینه‌ی سه‌رله‌نوێ خۆی ئافراند
ئه‌ڤین ڕێبه‌ر ئاندۆك، به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌وه ئه‌وینداری ئازادی بوو. چیایی وه‌ك ڕێگه‌یه‌كی ڕزگاربوون بۆ خۆی ده‌بینی. بووه جه‌نگاوه‌ری ئاپۆیی كه له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی سه‌رله‌نوێ خۆی ئافرانده‌وه.
ئه‌ڤین ڕێبه‌ر ئاندۆك، به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌وه ئه‌وینداری ئازادی بوو. چیایی وه‌ك ڕێگه‌یه‌كی ڕزگاربوون بۆ خۆی ده‌بینی. بووه جه‌نگاوه‌ری ئاپۆیی كه له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی سه‌رله‌نوێ خۆی ئافرانده‌وه.
ئه‌ڤین وه‌ك ناوه‌كه‌ی بوو، ئه‌وینداری گه‌لی كورد، شه‌هیدان، ڕێبه‌ر ئاپۆ، ئازادی و ژیان بوو.
ئه‌ڤین ڕێبه‌ر ئاندۆك (رۆژدا شك) له شاری ئامه‌د له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وڵاتپارێز و هۆگری به‌ها ڕۆحییه‌كان له‌دایكبوو. وڵاتپارێزی بنه‌ماڵه و ده‌ورووبه‌ری وایلێكرد، به تێگه‌یشتن له نیشتمانپه‌روه‌ری و په‌رۆشی بۆ به‌هاكانی كوردستان گه‌وره ببێت. له دژی ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر كه‌وته ناو لێگه‌ڕین و سوراغگرتن. له دژی سیستمێك كه قسه‌كردن به زمانی دایكی قه‌ده‌غه ده‌كرد، توڕه‌ییه‌كی زۆری له‌لا دروست كرد. هه‌رگیز سوكایه‌تی به گه‌لی كورد قبوڵنه‌كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ویستی هه‌نگاوێك بنێت.
بڕیاریدا ببێته گه‌ریلا و له گاره په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی گه‌ریلاوه كرد و وه‌ك ئه‌ڤین ڕێبه‌ر ئاندۆك، ڕێپێوانی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئازادی ده‌ستپێكرد. سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی ده‌ڵێت: "له نێو سیستمدا وه‌ك ئه‌وا وابوو له گێژاوێكی گه‌وره‌دا بم. بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامده‌ر بم له لێگه‌ڕیندا بووم. ئه‌وه‌م له چیادا بینییه‌وه. كاتێك گه‌ریلایه‌تیم كرد و بۆ ژیانێكی خاوه‌ن واتا ڕه‌نجمدا، له نێو سروشتدا هه‌ستم به جه‌وهه‌ری مرۆڤایه‌تی كرد. گه‌ریلایه‌تی لای من خۆگه‌یاندنه به جه‌وهه‌ر و پیرۆزمه‌ندی. به‌ر له‌وه‌ی به‌شداری بكه‌م، نه‌مده‌زانی كه گه‌ریلا ئه‌ونده له‌گه‌ڵ سرۆشت ئاوێته‌ی یه‌كبوون. تا زیاتر له چیا ده‌مێنم، زیاتر په‌یوه‌ستی ده‌بم. له چیا وه‌ڵامی گێژاوه‌كانی نێو ناخم ده‌ستده‌كه‌وێت. ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی بێهاوتا و ناوازه من به ئازادی و ژیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. له‌گه‌ڵ جوانییه‌كانی سروشت خۆم ده‌ناسم.
گه‌ریلایه‌ك كه ده‌زانێت هه‌ر شتێك به چ شێوه‌یه‌ك بكات
ئه‌ڤین ڕۆحی پڕ كرد له جوانییه‌كانی سرۆشت، وه‌ك ناوه‌كه‌ی بووه ئه‌وینداری چیا، بووه جه‌نگاوه‌ری خاوه‌ن ئیراده‌ی یه‌ژاستار. به پاكی و ڕاستگۆیی چووه نێو دڵی هاوڕێكانییه‌وه. وه‌ڵامی پرسیاری "ده‌بێت چۆن بژین"، به خوێندنه‌وه‌ی ژیانی ڕێبه‌رایه‌تی وه‌ڵام دایه‌وه. له ڕووی ئایدیۆلۆژییه‌وه به‌هێز بوو، له ڕووی تاكتیكی سه‌ربازییه‌وه په‌ره‌ی به تواناكانی دا و هه‌نگاوی گه‌وره‌ی نا. بوو به گه‌ریلایه‌ك، كه گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی بۆ خۆی كرد به بنه‌ما، ده‌یزانی چی بكات و چۆن هه‌نگاو بنێت. بۆ تێگه‌یشتن له ڕێبه‌ر ئاپۆ، خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌بنه‌ما گرت. هه‌وو كات خۆی به قه‌رزاری گه‌لی كورد ده‌زانی.
به پێداگرییه‌كی گه‌وره‌وه ڕووی له گه‌ڤه‌ر كرد
دوای ئه‌وه‌ی له ڕووی سه‌ربازی و ئایدیۆلۆژییه‌وه خۆی به‌هێز كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی قۆناغه‌كه له ئه‌ستۆبگرێت، چووه گه‌ڤه‌ر. بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جه‌نگاوه‌ری شایسته‌ی گه‌ل و ڕێبه‌ره‌كه‌ی، ده‌ستی به تێكۆشانی بێ وچان كرد. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له گه‌ڤه‌ر پراكتیكێكی به ئیراده و به‌هێز به‌ڕێوه‌ببات، بێ پسانه‌وه ڕه‌نجیدا. ئه‌ڤین له‌وباره‌یه‌وه وتی: "زۆر حه‌ز ده‌كه‌م بچمه گه‌ڤه‌ر، خواسته‌كانی من زۆر گه‌وره‌ن. ئێمه شۆڕشگێڕین، هه‌ر ئه‌ركێكمان پێبدرێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ین. ده‌مه‌وێت بچمه قۆناغی پراكتیكییه‌وه. ئێمه به‌ڵێنێكی گه‌ره‌مان به شه‌هیدان داوه. ئاڵایه‌ك هه‌یه كه ڕاده‌ستی ئێمه كراوه. ده‌مه‌وێت ئه‌و ئالایه به سه‌ربه‌رزییه‌وه بگه‌یه‌نمه سه‌ركه‌وتن".
له شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا شه‌هید بوو
ئەڤین وه‌ك ناوه‌كه‌ی ئه‌وینداری گه‌لی كورد، ڕێبه‌ر ئاپۆ، ئازادی و ژنان بوو. گه‌ریلای ڕه‌نجده‌ر و ده‌م به خنده‌ی یه‌ژاستار ئه‌ڤین، له چیا بووه سیمبۆلی گیانی فیداكاری. له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی ئاسۆ چه‌ندین كاتژمێر ده‌سته‌ویه‌خه له دژی سوپای تورك شه‌ڕی كرد و چووه كاروانی نه‌مرانه‌وه.
ژ.ن