ئەمساڵ ٧٣ کرێکار لە باشووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لەمساڵدا لە باشووری کوردستان ٧٣ کرێکار لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە، ئامارەکەش بەراورد بە ساڵی رابردوو هەڵکسانی پێوەدیارە.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لەمساڵدا لە باشووری کوردستان ٧٣ کرێکار لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە، ئامارەکەش بەراورد بە ساڵی رابردوو هەڵکسانی پێوەدیارە.
شاباز مەحمود، وتەبێژی ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوانیدا رایگەیاند: "لەمساڵدا ٧٣ کرێکار لە هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکانی باشووری کوردستان لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش ١٨ کەسیان کرێکاری بیانی بوون" .
باسى لەوەکردووە، ساڵی ڕابردوو ٥٩ کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدابوو.
ئەوەشى خستووەتەڕوو، زۆرترین حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانی کرێکاران لەکاتی کاردکردندا بەهۆی کەوتنەخوارەوەیان بووە لەشوێنە بەرزەکان، کە ٢٤ گیانلەدەستدان بەو هۆیەوە بووە و ١١ کرێکاریش بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستداوە.
شاباز مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ٧٣ کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە، ٥٢ کەسیان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوون و ٢١ کەسیشیان لە کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان بوون و تەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ٧٠ ساڵدابووە .
راشیگەیاندووە، بەپێی ئامارەکان ئەو کرێکارانەی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گیانیانلەدەستداوە بەمشێوەیە لە هەولێر ٢٢ کرێکار، سلێمانى ١٩ کرێکار، دهۆک شەش کرێکار، هەڵەبجە پێنج کرێکار بووە.
هـ . ب