ئەنجامی ‌هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاندرا

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی کورسییەکانی کورد لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك حەوت کورسین.

ئێوارەی ئەمرۆ سێ شەممە لە بەغدا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی فه‌رمی به‌رایی ده‌نگدانی گشتی له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بڵاودەکاتەوە، رێژه‌ی به‌شداری گشتی له‌ ته‌واوی پارێزگاكان ٤١٪ بووه‌، لە کەرکوکیش رێژەی بەشداری ٦٦٪ بووە، تائێستاش توانراوه‌ ٩٤٪ی ئه‌نجامه‌كان جیابكرێنه‌وه‌، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئەنجامی ٩٤٪ی دەنگەکان بڵاودەکەنەوە.

بەپێی ئەنجامی بەراییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی لیستی (هاوپەیمانی هێز و ئیردەمانە) کە پێکهاتووە لە یەکێتی نشتیمانی کوردستان (یەنەکە) و حزبی شیوعی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

جێگای باسە، ژمارەی کورسییەکان لە کەرکوك بەپی پێکهاتەکان بەمشێوەیە دەبێت :-

کورد ٧ کورسی 

عەرەب ٦ کورسی

تورکمان ٢ کورسی

کریستیان (کۆتا) ١ کورسی

 ژمارەی دەنگەکانی هاوپەیمان و لیستەکانی کەرکوک بەمشێوەیەن: -

یەکێتی: ١٣٩ هەزار و ٣٧٣ دەنگ

پارتی: ٤٦ هەزار و ٧٤٩ دەنگ

نەوەی نوێ: ٢٤ هەزار و ٦٢٠ دەنگ

مەشخەڵی کەرکووک: ٦٦٥٥ دەنگ

حزبی سۆسیالستی کوردستان ٣٧٧ دەنگ

هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک ٩٨ هەزار و ١٧٤ دەنگ

بەرەی تورکمانی: ٧٢ هەزار و ٢٨١ دەنگ

قیادە: ٥٩ هەزار و ٤٣٩ دەنگ

عروبە: ٤٦ هەزار و ٦٥ دەنگ

کەرکووکنا: ٢١ هەزار و ١١٤ دەنگ