ئەنجومەنی گەلی مەخمور: دانوستان و بەرخۆدان بەردەوامە

دوای چەندین کۆبونەوە لەنێوان شاندێکی مەخمور و نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی عێراق، داواکاریەک پێشکەشکرا. ئەنجامی کۆبونەوەکان ئەوە بوو کە دانوستان و بەرخۆدانی خەڵکی مەخمور بەردەوام بێت.

شاندەیەک لە نوێنەرانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووە. شاندەکە، داواکاری خەڵکی کەمپەکەی پێشکەشی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق کرد.

دوای کۆبونەوەکە لەسەر ناوی شاندەکە یوسف کارا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی مەخمور، لە بارەی کۆبونەوە و ئەندامەکانی، بۆ خەڵکی مەخمور قسەی کرد.

'دانوستان و بەرخۆدان بەردەوام دەبێت'

پەیامی شاندەکە بەم شێوەیەیە: جارێکی دیکە بەرخۆدانی ئێوە، رای کوردستانی، تا ئاستێک ئەوەی کە هەوڵیان بۆ دەدا، رێگەمان نەدا جێبەجێ بکرێت. بەڵام ئەوان پێداگیری دەکەن و دەڵێن، " ئێمە پلانەکانمان جیبەجێ دەکەین.' لە داهاتوودا چی دەبێت و چی دەکەن، نازانرێت، بەڵام ئێمە بە بەرخۆدان و هەڵوێستی خۆمان، لە دانوستانەکاندا پێداگیری دەکەین. هەر ئەنجامێک بەدەست بهێنرێت، بە ئێوەی رادەگەیەنین.

هەموو کەسێک باسی بەرخۆدانی مەخمور دەکات

ئەم کۆمەڵگایە باجێکی زۆری داوە، بەم بەرخۆدان و هەڵوێستە، ئەمڕۆ جیهان باسی کەمپەکە دەکات. ئەمە بۆ گەلەکەمان شکۆمەندی و کەرامەتێکی گەورەیە. خەڵک وانەی لێ فێردەبێت."

جێی ئاماژە پێکردنە کە ٢٠ی ئایار سوپای عێراق، لە رێگەی هێزێکی زۆر و ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش هەوڵیدا دەوروبەری کەمپی مەخمور تەلبەند بکات و گەمارۆی بدات. لەو رۆژەوە و تاوەکو ئێستا خەڵکی مەخمور چادریان هەڵداوە و بەرخۆدان دەکات.

ف.ق