ئەنجومەنی گەلی سنونێ کە بۆردومانکرابوو نۆژەندەکرێتەوە

ئەنجومەنی گەلی سنونێی نزیک شەنگال لە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆردومانکرابوو، سەرلەنوێ نۆژەندەکرێتەوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٥ی حوزەیردنا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئەنجومەنی گەلی ناوچەی سنونێی شەنگال و دوکانەکانی دەوروبەری. لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵێک بەناوی ساڵح ناسۆ و هاوڵاتیەک بە ناوی ئیبراهیم دەروێش شەهید بوون. لە هێرشەکەدا رۆژنامەنوسێک و بە گشتی ٦ کەس بریندار بوون.

ئەنجومەنەکە جارێکی دیکە لەلایەن خۆبەڕێوەبەری شەنگالەوە نۆژەن دەکرێتەوە. هەنگاوی پێکهێنانەوەی ئەنجومەنی گەلی سنون دەستیپێکردەوە. خەڵکی ناوچەکە سەردانیان کرد و بە راگەیەنراوێک دەستپێکردنەوەی پێکهێنانی ئەنجومەنی گەلی سنون راگەیەنرا.

https://1649452211.rsc.cdn77.org/vod/2022-09-13-sengal-bombalanan-sinune-halk-meclisi-yeniden-insaa-ediliyor_1.mp4

سیدۆ عەلی ئەندامی ئەنجومەنی گەلی سنون قسەی کرد و رایگەیاند کە بە ئامانجی پەرتەوازەکردنی رێکخستنەکان هێرش ئەنجام دەدەن و وتی، " لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەهید و بریندارمان هەبوو، بەڵام ئەوە ئێمە ناترسێنێت و دەبێتە هۆی ئەوەی کە زیاتر تێبکۆشین. سوپای گەلەکەمان دەکەین کە ئەمڕۆ ئامادەن و پشتگیری ئێمە دەکەن."

شەمێ رەمۆ ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدیش قسەی کرد و وتی، " پێویستە دوژمن بزانێت کە ئێمە بە تانک، تۆپ و فڕۆکەی ئەوان ناترسین. هەرچیەک دەکەن با بیکەن، دەست لە کار و خەباتمان هەڵناگرین. تاوەکو کۆتایی لەسەر ئەم رێچکەیە خەبات دەکەین.

دواتر گەل و ئەندامانی ئەنجومەنەکە و ئەندامانی شارەوانی گەلی سنون دەستیان بە پاککردنی ئەنجومەنەکەیان کرد.

ف.ق