ئۆپراسیۆنی سەربازی لە گەڤەر لەحەوتەمین ڕۆژدا بەردەوامە
لە بناری گوندی تلوران کە بەشێکە لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ، ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک دەستی پێکردبوو لە ڕۆژی حەوتەمدا درێژەی هەیە.
لە بناری گوندی تلوران کە بەشێکە لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ، ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک دەستی پێکردبوو لە ڕۆژی حەوتەمدا درێژەی هەیە.
ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دەڤەری گوندی تلوران لە ٢٧ی نیسانەوە دەستیپێکردووە.
ئۆپەراسیۆنەکە، بناری وارێ جوتی، بەرە سور، هۆرە و چیای سیپەرسی گرتووتەوە.
ناوچەی دەوروبەری گوندی تلوران بە سەرباز گەمارۆ دراوە، هاتن و چوونی گوندنشینەکان کۆنترۆڵ دەکرێت.
هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕ بەسەر ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.