ئیپەک پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا و بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێ کرا
حەسەن ئیپەک ٣٠ ساڵ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە گیرابوو، پاش ئازادکردنی لە ئێلح بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێ کرا.
حەسەن ئیپەک ٣٠ ساڵ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە گیرابوو، پاش ئازادکردنی لە ئێلح بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێ کرا.
حەسەن ئیپەک کە پاش ٣٠ ساڵ، دوێنێ لە زیندانی تیپی T ی ژمارە ١ ی باندیرمە لە بالیکەسیر ئازادکرا، لە ئێلح بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێ کرا.
پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (هەدەپ)، زەینەب ئۆدونجو، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، مەجلیسی دایکانی ئاشتی، ڕێکخراوەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و هەدەپ و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە پارێزگای ئێلح، لەگەڵ جەماوەرێکی فراوان چوونە پێشوازی. لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بە گوڵ و هەلهەلە و یاری ئاگرین پێشوازیان لە حەسەن ئیپەک کرد.
ئیپەک گوتی: "سوپاستان دەکەم بۆ ئەم پێشوازییە گەرمە. سڵاوی هەڤاڵانی زیندان بە هەمووتان دەگەیەنم. دڵ و مێشکمان لای هەڤاڵە بەرخۆدەرەکانی ئەوێیە. دووبارە سوپاسی ئامادەبوونتان دەکەم".