ژنانی پرشنگی خۆر ڕایانگەیاند، لە کاتژمێر ٠٢:٣٠ لە ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ لە دژی بنکەی پۆلیس یڵ ٧٥ و ناوەندی پۆلیسی تیمە تایبەتەکان لە گەڕەکی ئیسکی قشڵە، بە فیشەکی هەوایی، تەقەمەنیی دەستکرد و چەکی تاکەکەسی چالاکییان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، شەڕ لەنێوان یەکەکانیان و پۆلیسی داگیرکەردا ڕوویداوە و شەڕەکە تا بەرەبەیان بەردەوام بووە و ڕاشیانگەیاندووە، "هەرچەندە ژمارەی کوژراوانی دوژمن نازانرێت، بەڵام ئەوە دەرکەوت، کە چەندین ئەفسەری پۆلیسی داگیرکەر لە هەردوو بنکەکەدا برینداربوون، کە برینی هەندێکیان سەختە".
ژنانی پرشنگی خۆر ڕایانگەیاند، ئەو یەکینەیەی چالاکییەکەیان ئەنجامداوە خۆیان گەیاندووەتەوە ناوچە ئارامەکان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەم چالاکییە سەرکەوتووە بۆ یادی فەرماندە عەبدولڕەزاق کامەری (ڕێناس ئۆرەماری) ئەنجامدرا، کە لە ڕۆژئاوا شەهید بوو و بۆ یادی شەهیدانی ١٤ی تەموز ڕێکخرابوو. ئەوە بەڵێنی ئێمەیە، تۆڵەی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە و یادکردنەوەیان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین".
ژ.ت