ژنانی عەرەبی شەنگال بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد

ژنانی عەرەبی شەنگال لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال"، ڕێپێوانیان کرد.

ئەمڕۆ لە گوندی بارێ سەر بە شەنگال بەپێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی هەرێمی عەرەبی شەنگال، سەدان ژن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خۆبەڕێوەبەری شەنگال ڕێپێوانیان کرد.

ژنان لە چالاکییەکەدا، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە و ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، وەک ژنانی عەرەب بەشداری خۆیان لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال" ڕاگەیاند و گۆشەگیرییان شەرمەزارکرد، دووپاتیان کردەوە، ئەو سیاسەتەی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت دژی هەموو گەلان بەڕێوەدەچێت، گوتیان: "ئێستە دەبینین وڵاتانی سەردەست هێرش دەکەنە سەر ئیرادەی گەلان، بەتایبەت ئەو شوێنانەی بە فیکر و ڕامانی رێبەرێتی خۆیان ڕێکخستووە. لەبەرئەوەی دەسەڵاتداری دەوڵەتان لەسەر خۆمان قبووڵ ناکەین. بۆیە هێرش دەکەنە سەرمان و دەمانکەنە ئامانج و پیلانمان لە دژی دەگێڕن. ٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی کازمی و پەدەکەی بارزانی واژۆکرا، هێرشە بۆ سەر تەواوی پێکهاتەکانی شەنگال و ئیرادەیان. هەروەها درێژکراوەی پیلانگێڕیی سەر ڕێبەر ئاپۆیە.

بۆیە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆتاییهێنان بە ناهەقی و پێشخستنی ئاشتی لە هەموو جیهانە. بۆیە وەک ژنانی عەرەب تێکۆشانی خۆمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان بەردەوام دەکەین. ڕێبەرێتی وەک ڕووناکییەک، ڕێگەمانی ڕۆشنا کردەوە. حەوت ساڵە ئێمە خۆمان ڕێکخستن کردووە و بە ڕامانەکانی وی خۆمان پەروەردە کردووە. بۆیە دەڵێین، ئەگەر تێکۆشنمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مەزن نەکەین، شەنگال لەدەست دەدەین. ئازادی ڕێبەرێتی مسۆگەری ئاشتی و چارەسەرە بۆ هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین.

ئازادی ژنانی عەرەب و ژنانی کوردی ئێزدی بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکدێت. لەسەر ئەم بناغەیە، خۆبەڕێوەبەری شەنگال و ئازادی ژنان مسۆگەر دەکەین".

پاش ڕاگەیاندراوەکە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی خۆبەڕێوەبەری شەنگال" کۆتایی هات.