ژنی ئارامی چیا؛ شەهید ئارارات باوەڕ

چەند ڕۆژێکە مانگ بە گەشاوەیی دەدرەوشێتەوە. هەر جارێک سەیری دەکەم، ئەو شەوەم بیر دێتەوە کە ئێمە لە گۆڕەپانەکە بووین و تۆ لەوێ بوویت. دەزانم تۆ دەبینیت. بەڵێ دەبینیت و زەردەخەنە دەکەیت.

بۆ ئارارات باوەڕ

کاتێک لە هەواڵەکانەوە باس دەکرا، سێ گەریلا شەهیدبوونە، بیرم بۆ ناوەکەت چوو، بەڵام دەمگوت، 'هیودارم بەو شێوەیە نەبێت، ڕەنگە ئەوەی بیری لێدەکەمەوە تەنها دڵەخورپەیەک بێت.'

تۆ لەبری من مەچۆ؛ تەواوی ڕۆژەکە هەرکارێکم کردبیت بێسوود بوون، دیسانەوە هۆشم دێتەوە لای تۆ. دوای ئەوەی دەنگی هەواڵەکانی ئێوارە دەبیستم، دەستم لە کارەکەم هەڵگرت و لە هەواڵەکان دەڕوانم.

وێنەی تۆ، هەڤاڵان ئەستێرە و تارا دەکەونە بەرچاوم

ساتێک هیچ دەنگێک نابیستم

جاری واهەیە مرۆڤ لەگەڵ ئەو ساتانەدا دەوەستێت.

دەڵێن دەبێت دوای ماوەیەک بەرێکەوین. شتانێکی زۆر لەبیردەکەم و خۆم دەگەیەنمە ئۆتۆمبێلەکە. چاوم لە چیایە، بریسکانەوەی ئەستێرەکان دەبینم.

لەبەرخۆمەوە گۆرانییەک دەخوێنم کە تۆ حەزت پێبوو.

'نیوەشەوە دنیا خامۆشە'

تۆ و نازم وەک تابلۆیەک وێنەکانتان لەبەرچاوم لاناچێت. لە ئامێزگرتنی یەکترتان لەگەڵ نازم لە جەژنی نەورۆزدا، کۆتا قسەکردنەکانمان، کۆتا لە ئامێزگرتنی یەکترمان، هەنگاوەکان، گۆرانیەکانم...

پێکەوە بنووسین بۆ نازم و بینێرینە چیا، دواتر نازم وەڵامت بداتەوە، ئەمە نیازەکەمان بوو.

لە ڕێبوارییدا پێش ئەوەی ئەم جێگەیە جێبهێلم هەموو ئەمانە دێتەوە یادم. لەبەرئەوەی هەڤاڵان بەبەردەوامی ئەشکەوت دەکەنن، بێ هێز ببوون. هیچ شتێک نەمابوو بۆ وەرگرتنی وزە. پێکەوە دەچینە سەرگردێک کە پێشتر جێهڵدرابوو، چونکە تۆزی شیری لێبوو.

ئەو خاڵەی سەر گردەکە، بەوەی ماوەیەکی زۆربوو جێهڵدرابوو شەقوشیڕ ببوو. لەبەرئەوەی جموجوڵی ئاسمانی هەبوو، هەندێک وەستاین. دواتر هەستمان کرد دەبێت ئەم شەوە لێرە بمێنینەوە. لەبەرئەوەی جێگەیەکی گونجاو نەبوو، مانەوەمان لە تونێلدا گەرموگوڕترە.

لە شەودا دەستی یەکتر دەگرین، یەک دوو شت لە خۆدەئاڵێنین کە لەگەڵ خۆماندا هێنابوومان و بە ناو و ئاوێک خۆمان تێردەکەین. تا بەرەبەیان لە خاکێکێ لە خۆڵ و بەرد بە نیوەخەوییەوە پشت لەیەک دەکەین.

لەگەڵ بەرەبانگدا پێش من ئامادە دەبیت و دواتر پێکەوە بەڕێدەکەوین. لە ڕێگەدا تریشکە کۆدەکەمەوە و دەیخەمە نیو کەفییەکەی دەستم. هەندێک بۆ تۆ، هەندێک بۆ خۆم.

بەرلەوەی بگەینە خاڵەکە لە بن دارێکی مەزن دەوەستین. جارێکی دیکە گۆرانیەکانی 'ماملێ' دەڵێینەوە. قسەدەکەین و لە دۆخی نازم دەپرسین. دیسانەوە بەڕێدەکەوین.

لە هەموو ئەرک و باسوخواسێکدا هەستی ئەوەی 'ئارارات هەڤاڵی کاتە سەختەکانە' تێمدا پەیەدا دەبێت. لە هەموو ساتێیکدا ئەمەت پێ دەڵێم.

ئێستا دەنگت هەیە ئارارات، پێکەوە گۆرانیمان چڕیەوە، پێکەوە پێکەنین.

دوای ئەوەی لە پایزدا لێکجیابووینەوە، لە نەورۆزدا بەر هاوڕێ نازم کەوتین. لەبەرئەوەی کەشەکە زۆر ساردبوو، نازم دەستی گرتم و گەرمی کردەوە. پڕ بە دڵی خۆمان پێدەکەنین.

لە گۆڕەپانی نەورۆزدا دەچمە تەنیشتی ئەوەوە. هەڤاڵێک لە چاپەمەنی چای لێدەنێتە سەر ئاگر. دواتر پێکەوە لەگەڵ نازم قسەکەین، لە پشتی ئەو چیایانەی بە بەفری سپی دایپۆشیبوون بە مۆبایل وێنەمان دەگرت.

دواتر زۆر بەدوای ئەو وێنەیەدا گەڕام، بەڵام نەمبینییەوە.

ئێوە وەک جوانترین هاوڕێی سەرحەدی و دڵگەرمترین هاوڕێ لە دڵمدان. کاتەکەیم بیرنایەتەوە، بەڵام ئێوە پێکەوە لەگەڵ هاوڕێ جیهان هەموو جۆشەوە کارتان دەکرد.

دوێنی شەو، دوای چەند ڕۆژ بەڕێدەکەوین بۆ پەیداکردنی ئەو شتەی لە دڵماندایە. هەوڵدەدەین خۆمان بگەیەنین بە مەزارگەی شەهیدان و لە تاریکییدا هەڤاڵ نازم و جیهان ببینین.

پێش ئەوەی هاوڕێکەم خوازان ببینم کە لەگەڵم بوو، وێنەی دەم بەخەندەم بینی کە نازم گرتبووی.


زەوی تەڕ بوو، هاوڕێیان بە باشی چاودێرییان دەکرد. پاشان سەرم بە بەردە-کێلەکەوە ناو و باسی هەموو شتێکم دەکرد. گوێم لێ بوو و هەستم کرد. بە قووڵی هەستم بەم شتە کرد.

پاشان کێلەبەردی هاوڕێکانی تر ماچ دەکەم و دەڕۆم.

بە خوازان دەڵێم 'باشە ئەم تێکۆشانە هەیە'. دەڵێم 'ئەگەر ئەمە نەبوایە ئەم دونیایە ئەوەندە جوان نەدەبو'.

هەموو هاوڕێیەک بە عەشق، خۆشەویستییەکی جوان و قووڵەوە بەجێی هێشتین. بەخۆم دەڵێم، ڕێبەرێتی ڕاستەقینە هەستی ئازار و جوانی فێرکردین.

چەند ڕۆژێکە مانگ بە گەشاوەیی دەدرەوشێتەوە. هەر جارێک سەیری دەکەم، ئەو شەوەم بیر دێتەوە کە ئێمە لە گۆڕەپان بووین و تۆ لەوێ بوویت. دەزانم، دەبینیت. دەبینیت و زەردەخەنە دەکەیت.

بەهۆی ئەمەوە مرۆڤ دەتوانێت بەرگەی هەموو شتێک بگرێت و هەموو شتێک زۆر بەنرخترە.