ئۆزدیل لە ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٥ لە زیندانی تەکیرداغی ئاسایشی باڵای جۆری F ئازاد کرا و دوای ٣١ ساڵ لە گەڤەری جولەمێرگ بە دروشم، چەپڵە و هەلهەلە پێشوازی لێکرا.
ئۆزدیل لە دوای ساڵانێکی زۆر لە زیندانی کردن گوتی: "٣١ ساڵە لە زینداندام، بێگومان لە ناو ئەم تێکۆشانەدا هەمیشە جێم گرتووە. پێش زیندان و دوای زیندانیش تێکۆشان بەردەوام دەبێت. تاوەکو گەلەکەمان دەگات بە مافە سەرەتاییەکانی تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت."
دوای پێشوازییەکە ئۆزدیل لە نێو دروشم و چەپڵە لێدانەکاندا بە کاروانێکی قەرەباڵغەوە بەرەو ماڵەکەی بە ڕێکەوت و لەوێش جۆش و خرۆشی گەل بەردەوامبوو.
ڕەشاد ئۆزدیل کێیە؟
ڕەشاد ئۆزدیل لە ساڵی ١٩٩٤ لە ئامەد دەستبەسەرکرا و لە لایەن دادگای ئاسایشی دەوڵەت (DGM)ی ئامەدەوە دادگایی کرا و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.
ئۆزدیل نزیکەی ١٧ ساڵ لە زیندانی تیکرداغ مایەوە. سزاکەی لە ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٤ کۆتایی هات، بەڵام لە لایەن لیژنەی کارگێڕی و چاودێری زیندانەکەوە ٣ جار ئازادکردنی دواخرا. بە تۆمەتی "بۆ چوونە نێو کۆمەڵگە ئامادە نییە" و بەهۆی ڕەتکردنەوەی "پەشیمانی" ئازادکردنی بۆ ماوەی نۆ مانگ دواخرا.