زیندانییەکی کەم ئەندام، کە دەرمان ناکرێت

سەلمان یلماز کە لە شەڕێ داعش لە ٪68تی جەستەی لەکار کەوت دەستگیر کراوە، دەرمان ناکرێت. بنەمالەکەی داوایان لە رای گشتی کرد لە سەرنجیان لەسەر ئەم بابەتە بێت.

سەلمان یلماز کە لەبەرامبەر هێرشی داعش رووی کردە شاری کۆبانێ و بە رامبەر بە داگیرکاری داعش شەڕی کرد، لە هێرشەکانی داعشدا بە قورسی بریندار بوو، لە ٪68تی جەستەی لە کار کەوت. دوای ئەوەی کە بریندار بوو گوازرایەوە بۆ شاری رحا و ماوەی 3 مانگ لە نەخۆشخانەی رحا چارەسەری وەرگرت. هێشتا برینی یلدز چاک نەبوو بوو دەستگیر کرا. دوای دادگای کردنی بە تۆمەتی 'ئەندام بوون لەناو رێکخستن' سزای 7 سال و 3 مانگ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندرا.

سەرەرای ئەوەی کە یلدز زیندانییەکی کەم ئەندامە گۆشارێکی زۆری لەسەرە و ریگە نادریت چارەسەر وەربگرێت.

یلدز، بۆ کوتایی هاتنی گۆشارەکان لەسەر زیندانیان، داوای لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ،پارتییە سیاسیەکان و رای گشتی کرد کە سەرنج بخەنە سەر ئەم بابەتە و بە هەستیاری رەفتار لەگەل ئەم بابەتە بکەن.