بە ئیرادە و دڵسۆزی خۆی ترسی خستە ناو دڵی دوژمن: هەڤاڵ چەکدار

هەڤاڵ چەکدار تا دوا هەناسەی بە دڵسۆزانە لەگەل تێکۆشانی ئازادی مایەوە و بە متمانە و بڕوای خۆی بە گەلەکەی شەری کرد.

لە بەرخۆدانی گەل لە ساڵی ٢٠١٥ دا چەندین گەنجم ناسی کە بەرامبەر فاشیزم وەستانەوە و بەشێوەیەکی گیانبازانە شەڕیان دەکرد. لە دڵیاندا خۆشەویستی بۆ نیشتمان و خاک و مرۆڤایەتی و لە چاویشیاندا توڕەیی هەبوو.

بە هەزاران کەس شەهید بوون، لە پێناو ژیانێک لەگەل ڕێبەر ئاپۆ لە وڵاتێکی ئازاددا شەڕیان کرد و گیانیان بەخت کرد. خاوەنداریان لە دۆزی کورد کرد. هەڤال چەکدار یەکێک بوو لە ئەوان.

هەڤاڵ چەکدار دژی فاشیزم بەشداری ناو ڕیزەکانی یەپەسە بوو، تا دوا هەناسەی خۆی لە پێناو ئازادیدا بە تۆڕەیی بەرانبەر دوژمن شەڕی کرد.

هەڤال چەکدار (ئەیوب ئوستەک) یەکێک بوو لە گەنجە ئازا و بوێرەکانی شرنەخ. لە شرنەخ لەدایک بووە و هەر لەوێ گەورە بووە و کەسایەتیە خۆڕاگرەکەی لەوێ دروست بووە. شایەتی کۆمەڵکوژی و داگیرکاری بوو. هێرشی دوژمن بۆ سەر ژنان زۆرترین سەرنجی ڕاکێشا، بەمەش زیاتر لە کولتووری دایکی نزیک بووەوە و باشتر لە راستی کۆمەڵگا تێگەیشت. لە راستی کۆمەڵگادا فێری ئەوە بوو کە ژن سەرچاوەی سەرەکی ژیانە. هەڤاڵ چەکدار هەمیشە ژنانی کردە هێزی سەرەکی خۆی، دژی هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر ژنان وەستایەوە.

هەڤاڵ چەکدار دوای گەیشتن بە تەمەنێک، لە دژی دوژمن وەستایەوە. ئامادە نەبوو لە قوتابخانەکانی تورک بخوێنێت، سروشتی خۆی پاراست و بە درێژایی تەمەنی هەمیشە تێکۆشانی کرد. قسەی هەڤاڵ ساکینە جانسز کە دەیگوت 'ژیانم هەمیشە لە شەڕ و تێکۆشاندا بوو'، لە دڵ و مێشکی هاوڕێ چەکداردا نەخشێندرابوو، هەر بۆیە تا دوا هەناسەی بەردەوام تێکۆشانی کرد.

تا تەمەنی ١٥ ساڵی دڕندەیی دەوڵەتی تورکی بەرامبەر گەلی کورد بینی. ئەو تێگەیشت کە کاتی تۆڵەسەندنەوەیە و چالاکانە بەشداری ناو ڕێکخستنی یەدەگە-هە بوو و لە هەموو چالاکییەکانی شرنەخدا بەشداری کرد.

هەڤاڵ چەکدار لە ساڵی ٢٠١٣ لە چالاکییەکدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا، ماوەی ٤ مانگ لە زیندان بووە و دواتر ئازادکرا. لە ماوەی زیندانیکردنیدا دوژمن لە پێناو شکاندنی ئێرادە و بەرخۆدان و شکۆی هەڤاڵ چەکدار پەنای بۆ هەموو شێوازەکانی ئەشکەنجە برد، لە بەرامبەر هەموو ئەمانەدا بە دروشمی 'بەرخۆدان ژیانە' ی مەزڵوم دۆغان هەڵوێستێکی خۆڕاگرانەی نیشان دا. گوشار و ئەشکەنجە وایکرد رژدبوون و پێداگری بۆ شەڕێکی بەهێز گەشە بکات. بەڵێنی دلسۆزی بۆ ڕێبەر ئاپۆ نوێکردەوە و بە تۆندی لە مەیدانەکانی خەباتدا  پێشەنگایەتی کرد.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی یەپەسە، هەڤاڵ چەکدار شەو و ڕۆژ لە تێکۆشاندا بوو بۆ پاراستنی گەلەکەی و بە ئیرادەی خۆی خەباتی کرد.  

لە ساڵی ٢٠١٦ دوژمن بێ وەستان لەگەڵ هاوکارەکانی هێرشی بەربڵاوی ئەنجامدا. بۆ هەڤاڵ چەکدار، سوپای تورک  سوپایەکی شکستخواردوو بوو، بەڵام ئەوەی کە بەلایەوە ئازاربەخش بوو، کوردە خائینەکانی هاوکاری ئەو سوپایە بوو.

هەڤاڵ چەکدار لە مانگی شوبات دا لە دژی ئەو پیلانگێڕییەی کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆ بەرامبەر بە گەلی کورد کرا، ویستی لە تەواوی مانگەکەدا گورز لە دوژمن بدات و تۆڵەی پیلانگێڕییەکە بکاتەوە.

شەوی ١٥ی شوبات کاتێک لەگەڵ شەهید ئەکرەم دەرۆشتن بەرەو سەنگەرەکە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کوبرا دەستڕێژی گولـلەی لێکردن. لەو هێرشەدا شەهید ئەکرەم قۆڵی بریندار بوو و هەڤاڵ چەکداریش قاچی بریندار بوو. هەڤاڵ چەکدار کە بە سەختی بریندار بوو، دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. دایکی و خوشکە بچووکەکەی و براکەی لەگەڵیدا بوون، بەڵام نەیانتوانی چەکدار لە کەسانی سەر بە دەوڵەت بپارێزن. دوای ئەمە یەکسەر هەڤالان چوونە لای  مامەکانی و داوایان لێکردن چەکدار ببەنە لای خۆیان و لە دوژمن بپارێزن. بەڵام ئەو وەڵامەی وەریانگرت لە مردن خراپ تر بوو. وتیان ئەوان خۆیان فەرمانبەری حکومەتن، ناتوانن بچن، ئەگەر بچن تووشی بەڵا دەبن.

هەڤاڵ چەکدار کە لە پێناو وڵاتێکی ئازاددا گیانی  بەخت دەکرد، لەبەرانبەر ئەو هەڵوێستە راستەوخۆ ئەوانی تاوانبار نەکرد و بەڵێنی دا کە زیاتر پەیوەستی دۆزی خۆی بێت لە پێناو ئازادی گەلەکەیدا. بەرەبەیانی ١٦ی شوبات نەشتەرگەری بۆ قاچی کرا. هەڵوێست و ئیرادەی بەهێزی هەڤاڵ چەکدار، دوژمنی ترساند و بە شێوەیەکی ترسنۆکانە لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شاری شرنەخ ئەویان تیرۆر کرد.

هەڤاڵ چەکدار تا دوا هەناسەی خۆی بە دڵسۆزی لەگەل تێکۆشانی ئازادیدا مایەوە و بە بڕوایەکی گەورە بۆ گەلەکەی شەڕی کرد. دوژمن ویستی بە شەهیدکردنی هەڤاڵ چەکدار گەنجانی کورد چاوترسێن بکات. بەڵام دەیان گەنج بۆ تۆلەسەندنەوە لە دوژمن ئاڵای هەڤاڵ چەکداریان شەکاندەوە و درێژەیان بە تێکۆشان دا.

هـ . ب