بەلایەنی کەمەوە تەرمی ١٧ سەربازی تورک براونەتە جۆلەمێرگ

تەرمی ئەو سەربازانە، کە لە هێرشی داگیرکەری بۆ سەر باشووری کوردستان کوژران براونەتە جۆلەمێرگ و بەپێی زانیارییەکان، بەلانیکەمەوە تەرمی ١٧ سەربازی سوپای تورک براونەتە جۆلەمێرگ.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیاندراوەکانی ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی تشرینی دووەم تەنها دانی بە کوشتنی ٥ سەربازدا ناوە دا. وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند، ٣ جەردەوانیش بە هەورە بروسکە بریندار بوون و دواتر یەکێکیان مردووە.

بەڵام بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، لەم ڕۆژانەی دواییدا بەلایەنی کەمەوە تەرمی ١٧ سەربازی سوپای تورک گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی جۆلەمێرگ و ناوچەکانی جۆلەمێرگ.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، تەرمی چەند سەربازێک لە فڕۆکەخانەی گەڤەرەوە بە فڕۆکەی بارهەڵگرەوە ڕەوانەی شارە جیاوازەکان کراون.

بەپێی زانیارییەکان، بە لانیکەمەوە ١١  سەرباز و جەردەوان لەشەڕدا بریندرابوون و گواستراوەنەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەحرای سەرێ سێڤێ لە چەلێ و نەخۆشخانەی حکومیی شەمزینان.

هەروەها بەپێی زانیارییەکان، جەردەوانێک و ٣ سەربازیش بە سەختی بریندار بوون، براونەتە نەخۆشخانەی توێژینەوەی و ڕاهێنانی وان.

هەروەها دەوترێت، بەرپرسە پلەبەرزە سەربازییەکان لە سەربازگەکانی سەر سنوور، دەستیانگرتووە بەسەر تەلەفون و ئامێری دیجیتاڵی سەربازەکاندا!.

لەشەوی ڕابردووەوە کارەبای لەگوند و ناوچەکانی نزیک شوێنی چالاکییەکە پچڕێنراوە و هێڵی ئینتەرنێتیش زۆر خاو کراوەتەوە.

ژ.ت