بە دیمەن

گەریلا تیڤی دیمەنی ساتی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئاکسونگوری بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی ساتی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هێرشبەر (سیها) لە جۆری ئاکسونگور لەلایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە بڵاوکردەوە کە بە سێ کامێرای جیاواز تۆمارکراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا گوتی: "٢٧ ی ئایاری ٢٠٢٤ لە کاتژمێر ٣:٤٥ لە ئاسمانی قەندیل فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک لە جۆری ئاکسونگور لەلایەن هێزەکانمانەوە خراوەتە خوارێ".

پاش ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە، گەریلا تیڤی دیمەنی خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی بڵاوکردەوە کە بە سێ کامێرای جیاواز تۆمارکراوە.

لە دیمەنەکاندا دەبینرێت، پاش ئەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە لەلایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە دەکرێتە ئامانج، هاوسەنگی لەدەست دەدات و دەکەوێتە خوارێ و پارچە پارچە دەبێت.