هەپەگە: لە زاپ گورز لە ٢ حەفارە وەشێندرا

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا لە دژی ئەو حەفارانەی هەوڵیان دەدا سەنگەرەکانی شەڕ بڕوخێنن، چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا گورز لە دوو حەفارە وەشێندرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکان و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەی:

لە هەرێمی زاپ؛

١١ی شوبات کاتژمێر ١٣:٣٠، ١٧:٠٠ و ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا لە دژی حەفارەیەک کەو هەوڵی دەدا سەنگەرەکانی شەڕ بڕوخێنێت، بە نارنجۆک و چەکی سوک چالاکی ئەنجامدرا. هەروەها کاتژمێر ١٦:٣٠ بە سابۆتاژ لەو حەفارەیە وەشێندرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا گورز لە حەفارەکە وەشێندرا و ناچار بوو کە بکشێتەوە.

١٥ی شوبات کاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٧:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا بە نارنجۆک و چەکی سوک لە حەفارەیەک درا، کە هەوڵی دەدا سەنگەرەکانی شەڕ بڕوخێنێت.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە نێوان ١٦-٢١ی شوبات لە هەڕێمی گارە گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیا، یەکماڵ و نەقەبی خێرێ ١١ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆرەپانەکانی شاخی بەهار، شاخی ئامێدی ٧ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی ئاوی لۆلان، سنین، خنێرەی سەروو، گۆشین ٧ جار، لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی شەهید ئیبراهیم ٦ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی دەرگەلێ، شێلازێ، بێشل، سەری مەتینا ٦ جار، بە گشتی ٣٧ جار  ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

١٩ی شوبات گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی چارچەلی هەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".

هـ . ب