مانا و داهاتووی کۆنفراسی یەکڕیزی کوردان

کۆنفرانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردان لە ڕۆژئاوای کوردستان" لە قامیشلۆ لە بەرانبەر نکۆڵیکردن و لە وڵاتدابڕینی سەد ساڵەی گەلێک، وەڵامێکی جدی و ڕێکخستنی بوو.

گەلی کورد هەوڵدەدات لە خاکی ڕۆژئاوا جارێکی دیکە داهاتووی خۆی بونیاتبنێت. لە هەرێمە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، تاراوگە و گۆڕەپانی پڕ لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوین نوێنەران کۆبوونەوە. ئەم کۆبوونەوە وێستگەیەکی نوێ بوو لە گەشتێکی درێژدا، نیشاندانی پێداگری و سەرلەنوێ لێگەڕین لە یەکێتی و ئازادی بوو.

کۆنفرانسەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥ لە قامیشلۆ ئەنجام درا، لە دژی پارچەکردنی سەدساڵە وەڵامێکی بە هێز بوو. لەم زێدەدا کە بەهۆی شەڕ، داگیرکاری و کۆچبەر وێران بووە، پارتە جیاوازەکانی کورد، ڕێکخراوەکانی ژنان، تەڤگەرەکانی کۆمەڵگە و چالاکوانانی سەربەخۆ کۆبوونەوە. ئامانج ئەوە بوو لە داهاتووی سووریادا مافی قسەکردنی هاوبەشی گەلی کورد مسۆگەر بکەن، بۆ ئەمەش دیدگایەک بونیاتبنێن.

سووریا بە ڕووخانی ڕژێمی بەعس گەشتە ئاستێکی گرنگ و دیاریکراو. ئەو سیستەمەی کە دەیان ساڵە فرەڕەنگی نەتەوەیی، ئایینی و کۆمەڵگەیی سەرکوت دەکرد ڕووخا و لە دوای خۆی وڵاتێکی لە میلیۆنان مردوو، سەرنوقمکراو و وێرانکراو بەجێهێشت.

لەم بۆشاییەدا لێگەڕین لە ڕێکەوتنێکی کۆمەڵگەی نوێ دەستی پێکرد. کوردان ئەم دەرفەتە مێژووییەی نەک تەنها بۆ خۆیان، بەڵکو بۆ داهاتووی دیموکراتیکی تەواوی سووریا بینی و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەیان کرد.

بیرۆکەی سەرەکی کە لە ئەنجامی کۆنفرانسەکەدا دەستنیشانکرا بەمجۆرە بوو: شوناسی کوردان لە چوارچێوەی سووریایەکی فرە نەتەوە، کەلتووردا بپارێزرێت؛ مافە نەتەوەییەکانی کورد لە دەستوور دەستەبەر بکرێت.

داهاتوویەکی دیموکراتیک و ئازاد

کۆنفرانسەکە لەسەر دەرفەتێکی سیاسی گەشتە ئەو ئاستەی پێوانەکانی ئازاد ژن، مافی ژنان و مافی مرۆڤ بە بنەما بگرێت. بەتایبەتی بەشداربوونی بەهێزی تەڤگەرەکانی ژنان نیشانی دا شۆڕشی ڕۆژئاوا خاوەن میراتێکی یەکسانی زیندووە. بە پێی دەرەنجامەکان؛

گەلی کورد لە نێو سیاسی نوێی سوریادا بە شێوەیەکی کاریگەر و یەکسان نوێنەرایەتی دەکات،

مافەکانی کورد بە دەستورێک بەبێ جیاوازیکردنی بەشێک لە کۆمەڵگە دەستەبەر دەکرێت، پشتگیری لە مۆدێلی دەوڵەتی ناناوەندی دەکرێت. ئەم پێوانانە نەک تەنها بۆ کوردان، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی سووریا مانیفێستۆیەکی ئاشتییە.

هاوسەنگی ناوخۆیی و دەرەوە

ئەم کۆنفرانسە تەنیا هەنگاوێکی سیاسی ناوخۆیی نییە، بەڵکو پەیامێکی هەرێمیش لە خۆدەگرێت. کورد دەیەوێت لە بنیاتنانی سوریای نوێدا هێزێکی دامەزرێنەری کارا بێت. ئەم ئیرادەیە لەبەرامبەر تێڕوانینی هەڕەشەی هێزە ناوخۆییەکان کارێکی راستە.

تورکیا پێگەی کوردان وەک 'هێڵی سوور' پێناسە دەکات.

هەروەها ئێران نیگەرانە لەوەی بزووتنەوەی کورد لە سووریا کاریگەری لەسەر کوردانی ڕۆژهەڵات هەبێت.

ڕژێمی سووریا لە هەمان کاتدا دەستبەرداری خواستی درێژەدان بە سیاسەتی ناوەندگەرایی نەبووە.

تەوەری دیالۆگ و ئاشتی کە لەم کۆنفرانسەدا دەستنیشانکراون، لە پایتەختەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوییدا و ناوەندەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت. ئەم زمانە دیپلۆماسییە، کە دەتوانێت شەرعیەتی کورد لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا زیاتر بکات، هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر داهاتووی سووریا قسەیان هەبێت.

ناچاری و بەرپرسیاریی

هەروەک لە ئەنجامنامەدا بەڕوونی ئاماژەی پێکراوە، ئامانجی کۆنفرانسەکە ئەوەیە لە بە زووترین کاتدا شاندێکی هاوبەشی کورد دابمەزرێنێت و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دانوستان دەستپێبکات. ئەمە جێبەجێکردنی ئەو وتنەیە. لەمەودوا قسەی یەکگرتوویی تەنیا لە لێدواندا سنووردار نابێت، بەڵکوو لە ڕێگەی کەناڵی دیپلۆماسی، پاراستنی و نوێنەرایەتی سیاسییەوە دەگۆڕدرێت بۆ هەنگاوی بنەڕەتی.

پرۆسەکە لەگەڵ ناکۆکییەکانی ناوخۆ و فشارە دەرەکییەکان ئەزموون دەکرێت؛ پێویستی بە سەبر و ئیرادە دەبێت. ڕەنگە لە هەمووی گرنگتر، ئەم بانگەوازە نوێیە کە لە ڕۆژئاوا دەستی پێکرد، نەک تەنیا بۆ کورد بەڵکوو بۆ داهاتووی دیموکراسی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە هیوایەک.

لاپەڕەیەکی نوێی مێژوویی

ئەو کۆنفرانسەی کە لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو، پەرتەوازی، نکۆڵی و بەربڵاوی گەلێک لە سەدەیەکدا بەهێزترین و ڕێکخراوترین وەڵام بوو. ئەم کۆبوونەوە مێژووییانەی کە لە ڕۆژئاوا دەستی پێکرد بە ڕادەیەک نەک تەنیا لەسەر ئەمڕۆ بەڵکو لەسەر گەلانی داهاتووش کاریگەریی زۆری دەبێت. یەکگرتوویی تەنیا قسە نییە؛ پێویستی بە بەرپرسیارێتی، فیداکاری و سەبرێکی ستراتیژی درێژخایەن هەیە. ئەگەر کورد بتوانێت لەم ساتە مێژووییەدا وانە وەربگرێت، ئەگەر بتوانێت کارەساتی کۆمەڵگایەکی دابەشکراو تێپەڕێندرێت، ئەوا دەتوانێت ببێتە پێشەنگ و پێشەنگایەتی گۆڕانکاری دیموکراسی و ئاشتی هەرێمیش بکات. لە کاتێکدا ڕوون دەبێتەوە کە ئەو کۆنفرانسە چەند هەنگاوێک مێژوویی بووە.

ئەمە نەک هەر بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەبێتە وانەیەک. کاتێک گەلێک بڕیاریدا چارەنووسی خۆی بەدەست بگرێت، دەتوانێت تەنانەت قورسترین بەربەستەکانی جیهانیش بشکێنێت. کاتێک مێژوو نووسراێەوە، لەوانەیە ئەوکاتە باسی ئەم ڕۆژانە بکرێت: 'لە سەختترین ئەزموونی مێژوودا گەلی کورد پارچە نەبوون، بەڵکو لەدەوری یەک کۆبوونەوە و یەکگرتووییان پێکهێنا."